ئینتەرنێت 21, تشرینی دووه‌م 2012

فەیسبووک تایبەتمەندی Pages Feed زیاد دەکات.

ئەگەر دەتەوێت ڕۆژانە کاتێکی زۆری خۆت بە گەشتکردن بەناوی News Feedی فەیسبووک بەسەر نەبەیت و تەنها دەتەوێت ئەم پۆستانە ببینیت لە ئەو پەڕانەی لایکت کردوون، ئەوا لە میانەی زیادکردنی تایبەتمەندیەکانیان بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تایبەتمەندی Pages Feedی بۆ فەیسبووک زیادکرا. ئەم تایبەتمەندییە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی هەموو ئەو پەڕانەی لایکت کردوون لەم بەشەدا و تۆ لە جیاتی ئەوەی هەموو کاتت لە News Feed بەسەر ببەیت ئەوا لەم بەشە کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە و بەئاسانیش پۆست و بابەتی پەڕە دڵخوازەکانی خۆت دەدۆزرێنەوە.

سەرچاوەی وێنەکە TheNEXTWEB

بۆچونی تۆ