هەواڵ
15, تشرینی دووهم 2018
نۆکیا بە فەرمی مۆبایلی Nokia 106ـی بە دوو سیمکارتەوە ڕاگەیاند

لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی مۆبایلە کلاسیکیەکانیدا کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی Nokia 106ـی نوێکردەوە و مۆبایلی Nokia 230 بە چەند ڕەنگێکی دیکەوە ڕاگەیاند، Nokia 106ـی نوێ دەرچەیەکی نوێی سیم کارتی بۆ زیاد بووە لەگەڵ بیرگەی еьтра کە توانای لە خۆگرتنی 2000 لە پەیوەندیەکان (Contact)ـی هەیە لەگەڵ 500 نامە هەروەها خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 4 مێگابایت، بە دڵنیایەوە خاوەنی کامێراش نییە چونکە ڕوونماکەی قەبارەی 1.8 ئینجە و ڕوونی 120×160 پێکسڵە ئەمەش بۆ بینینی وێنە گونجاو نییە بەڵام دەتوانیت وەک جاران یاری مارەکە (کرمەکە)ـی پێ بکەیت.
سەبارەت بە ڕووکاری دەرەوەی مۆبایلەکە ئەوا لە پۆلی کاربۆنات دروستکراوە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە دیارنەبوونی ڕووشانەکان و هەروەها خاوەنی باتریەکە بە توانستی 800 ملی ئەمپێر و توانای کارکردنی هەیە بۆ ماوەی 15 کاتژمێر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان لەگەڵ ئەوەشدا Nokia 106 بەردەست دەبێت بە ڕەنگی خۆڵەمێشی تاریک و مۆبایلی Nokia 230ـش بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی تاریک و هەروەها کراوەش.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.