سۆنی
16, تشرینی دووهم 2018
یاری PUBG لە مانگی داهاتوو بۆ PS4 بەردەست دەبێت

یاری PlayerUnknown’s Battlegrounds، کە لە ناو بەکارهێنەران بە PUBG ناسراوە، لەم دواییە بەربڵاویەکی زۆری بەخۆیەوە بینی بە بەشداریکردنی ملیۆنان یاریکەر لەسەرتاسەری جیهان. بەم بۆنەیەوە، پەرەپێدەری ئەم یارییە بڕیاریدا کە هەمان یاری بۆ هەوادارانی PS4 بەردەست بکات، کە ڕێک ساڵێک دەکات لە دوای ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایل.
[su_youtube url=”https://youtu.be/CDKmbLlH0ek”]
شایەنی باسە، لە دوای دەنگۆی بەردەست بوونی ئەم یارییە بۆ PS4، قسە و باسی زۆر لەبارەی ڕێکەوتی بەردەست بوونی کرا. بۆ دواجار، ڕێکەوتی ٧ی مانگی داهاتوو واتە مانگی ١٢ لە لایەن پەرەپێدەرەکەیەوە دیاریکراوە بۆ بەردەست کردنی بۆ PS4، کە یاریکەران دەبێت ٣٠ دۆلار بدەن بۆ کڕینی، وە ٥٠ دۆلار بۆ وەشانی Survivor و ٦٠ دۆلار بۆ وەشانی Champion.
جێگەی ئاماژەیە، یاریەکە زۆربەی ئەو تایبەتمەندیانەی، کە لەسەر Xbox و کۆمپیوتەر هەیە، لەسەر PS4 یش بۆی بەردەست دەبێت، هەروەک لەسەر PS4 Pro پشتگیری بۆ تەکنەلۆژیای ڕاستی خەیاڵی Virtual Reality بۆ بەردەست دەکرێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!