سۆنی 16, تشرینی دووه‌م 2018

بۆ یەکەمین جارە لە دوای ٢٤ ساڵ؛ سۆنی بەشداری کۆنگرەی E3ـی ساڵی داهاتوو ناکات

کۆنگرەی نمایشکردنی یارییەکان ناسراو بە E3 هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت و کۆمپانیاکانی بواری گەشەپێدانی یاری نوێترین یارییەکانی خۆیانی تێدا نمایش دەکەن. کۆمپانیای سۆنیش لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری یارییە و بۆ ماوەی ٢٤ ساڵە یاری نوی بۆ بەکارهێنەران نمایش دەکات و بەردەست دەکات. بەڵام لە هەواڵێکی فەرمی سۆنیدا دەرکەوت کە کۆمپانیاکە بەشداری کۆنگرەی داهاتووی E3 لە ساڵی ٢٠١٩ـدا ناکات. هەر لەم مەبەستەشدا سۆنی پەیامێکی بۆ یاریکەرانی پلەیستەیشن هەیە.

سۆنی بۆ هەوادارنی پلەیستەیشن: “یاریکەرانی پلەیستەیشن بۆ ئێمە مانای جیهانن و ئێمەش هەمیشە ویستومانە داهێنان بکەین. هەروەها بیکردنەوەی جیاوازمان و ئەزموونکردنی شتەکان لە ڕێگەی جیاوازتر و پیدانی چێژ بە یاریکەرانی پلەیستەیشن. بڕیارمان داوە بەشداری لە کۆنگرەی ساڵی داهاتووی نمایشکردنی یارییەکان (E3) نەکەین، ڕێگەی زیاتر و باشتر دەدۆزینەوە و لە چاوەڕوانیداین بۆ ئاشکراکردنی پلانەکانمان بۆ ئێوە!”

لە ڕابردوودا سەرۆکی کۆمپانیای سۆنی پلانەکانی پلەیستەیشنی ئاشکرا کرد و، زانیمان کە سۆنی دەیەوێت هەوڵەکانی بۆ پلەیستەیشن ٤ کەمتر بکاتەوە ئەمەش بە ئەگەری زۆرەوە لە پێناو دەستپێکردنی ئامادەکاری ڕاگەیاندن و ناساندنی ئامێری نوێی پلەیستەیشنە بە ناوی پلەیستەیشن ٥، کە لەوانەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ یان ٢٠٢١ بیبینین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ