10
مایکرۆسۆفت 16, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

وێبگەڕی Edge لەسەر ئای ئۆ ئێس تایبەتمەندی Desktop Versionـی بۆ بەردەستکرا

بە شێوەیەکی خولی مایکڕۆسۆفت نوێکردنەوە بۆ وێبگەڕەکەی لەسەر سەکۆ جیاوازەکان بەڕێ دەکات، بە تایبەتیش ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس. بەم بۆنەیەوە لە دوایین وەشانی وێبگەڕی ئێج بۆ ئای ئۆ ئێس تایبەتمەندی خوێندنەوەی پەڕەکانی وێبی بە شێوەی کۆمپیوتەری واتە ڕوومێزی بۆ زیادکراوە. بە شێوەک کە لە ساڵانی ڕابردوو ماڵپەڕەکان زۆرینەیەکان لەگەڵ ڕوونمای مۆبایل گونجێندراون و چی لەسەر کۆمپیوتەر دەبینیت لەسەر مۆبایلیش دەتوانیت بیبینێت و چ پێویستی بە گۆڕینی ڕووکاری ماڵپەڕەکان ناکات بۆ شێوەی کۆمپیوتەری.

بەڵام بۆ پێدانی هەلی زیاتر بە بوارێکی فراوانتر و زانیاری زیاتر، مایکڕۆسۆفت ئەو تایبەتمەندیەی بۆ وێبگەڕەکەی زیادکرد، بە دیاریکراویش ئەو وەشانە دەکاتە Microsoft Edge 42.7.3. بە هەمان شێوە مایکڕۆسۆفت ئاماژەی کرد کە تایبەتمەندی خوێندنەوەی کۆمپیوتەری بۆ وێبگەڕی ئێج لەسەر ئەندرۆیدیش بەردەست دەبێت.

بۆ بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندیە لەکاتی کردنەوەی ماڵپەڕێک، پەنجە لە لیست بدە و پاشان Desktop Version و بەمەش ماڵپەڕەکە بە شێوەی ڕوومێزی واتە کۆمپیوتەری دەبێتەوە. جێگەی ئاماژەیە لەگەڵ  ئەم تایبەتمەندییە نوێیە، لەم وەشانەدا چەند چاکسازییەکیش لە تەواوی ئەپەکە ئەنجام دراون.

بۆ داگرتنی وێبگەڕی ئێج لەسەر ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە.

سەرچاوە :
تاگەکان Edge microsoft
بۆچونی تۆ