ئینتەرنێت
21, تشرینی دووهم 2012
فایەرفۆکسی ١٧ بە تێکهەڵکێشکراوی لەگەڵ فەیسبووک گەیشت.

وەشانی ١٧یەمینی وێبگەڕی بەناوبانگ فایەرفۆکس بڵاوکرایەوە بە تایبەتمەندیەکی ناوازەوە ئەویش فەیسبووکی لەگەڵ تێکهەڵکێشکراوە، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگە بە بەکاربران بدات لەیەک کاتدا پەیوەندی و گەشتی خۆیان بەناوئینتەرنێتدا بکەن. بەزیاد لەم تایبەتمەندییە ناوەزایە فایەرفۆکس چەند کەلێنێکی پارێزگاری پڕکراونەتەوە وچاککراون و چەندین تایبەتمەندیش بۆ گەشەپێدەرانی وێب. شایەنی باسە فایەرفۆکس ئێستا ١٩.٩% بازاڕی داگیرکردووە و بەپلەی دووەم دێت لە دوای ئینتەرنێت ئێکسپلورەر.
بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی فەیسبووک لە فایەرفۆکسی ١٧ سەرەتا بڕۆ بۆ ئەم لینکە:
https://www.facebook.com/about/messenger-for-firefox
پاشان کلیک لە دووگمەی Turn Onبکە، وەکو لەم وێنەیەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە:
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/png/97ff7644ab-ffox.PNG” width=”620″ height=”486″ lightbox=”yes” align=”center”]
لێرە فایەرفۆکسی ١٧ی بۆ ویندۆز و ماک و لینوکس:
بۆ ویندۆز کلیک بکە..
بۆ لینوکس کلیک بکە..
بۆ ماک کلیک بکە..
سەرچاوە eWeek
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!