ئۆپۆ
17, تشرینی دووەم 2018
ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Oppo A7ـی بە دوو کامێرا و پاتریەکی بەهێزەوە ڕاگەیاند

ئۆپۆ لە ماوەی ڕابردوودا نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی ڕاگەیاند ئەویش مۆبایلی Oppo A7ـە، مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پێشەوە و بۆ یەکەم جاریشە مۆبایلەکە هەڵگری تەکنیکێکی نوێیە بە ناوی HyperBoost کە دەبێتە یاریدەدەرێکی گەورە لە خێراکردنی مۆبایلەکە بە ڕێژەی 31% لە زۆرینەی یاریەکانی وەک FIFA و PUBG، لەگەڵ ئەم تایبەتمەندیەشدا مۆبایلەکە هەڵگری پاتریەکی گەورەیە بە توانستی 4230 ملی ئەمپێر.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9 و پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 3
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Color OS 5.2
- توانستی پاتری: 4230 ملی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: شین و ئاڵتونی و پەمەیی
- نرخ: 300$ دۆلار

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.