ئاسایشی ئەلیکترۆنی
19, تشرینی دووەم 2018
بە هۆی هەڵەیەکەوە لە ئینستەگرام تێپەڕە وشەی بەکارهێنەران دەردەکەوێت

لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرابوو بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینستەگرام بە هۆی هەڵەیەکەوە تێپەڕە وشەکانیان دەردەکەوێت ئەم هەڵەیەش بە هۆی کێشەیەکەوە ڕوودەدات لە ئامڕازی داگرتنی زانیاریەکان، لەم بارەیەشەوە زۆرێک لە لێکۆڵەران نکۆڵیان لەوە نەکرد کە بە هۆی ئەم هەڵەیەوە هەژماری بەکارهێنەرانی ئینستەگرام دەکەوێتە مەترسیەوە و دەتوانرێت بە ئاسانی هاک بکرێن ئەمەش هاوشێوەی ئامڕازی View As لە فەیسبووک، لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانیای ناوبراو ئەو بەکارهێنەرانەی ئاگادارکردەوە کە تێپەڕە وشەکانیان دەرکەوتووە ئەمەش بە هۆی هەڵەیەکەوە ڕوودەدات لە کاتی بەکارهێنانی ئامڕازی داگرتنی زانیاریەکان لە ئەپەکەدا کە کاردەکات لەسەر ناردنی تێپەڕە وشەکان لە نامەیەکدا لەگەڵ بەستەری URL.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.