گەرمترین
19, تشرینی دووەم 2018
وەرزێکی نوێ و نوێکردنەوەیەکی گەورەی یاری Rainbow Six Siege بۆ یاریکەران بەردەست دەبێت

یوبیسۆفت سێیەم ساڵی لەگەڵ یاری بەناوبانگی Rainbow Six Siege تەواو کرد و لە دوای زنجیرە نوێکردنەوەکان، ئێستا لە پلاندایە نوێکردنەوەیەکی دیکەی گەورە بۆ یاریکەرانی بەردەست بکات لە ژێر ناوی Wind Bastion کە بە تەواوی بۆ یاریکەران نوێکردنەوەیەکی دڵخۆشکەر دەبێت چونکە نەخشەیەکی نوێ و ٢ ڕۆڵگێڕێکی نوێ لە یارییەکەدا دەردەکەون کە ئەمجارە لە وڵاتی مەغریب دەبێت. ئەمە وێنەیەک لە نەخشەکە:

ڕۆڵگێڕەکان بە ناوی نۆماد و کەید. کەید کە لە زمانی عەرەبی “قائد”ـە، بە هۆی ئامێرە کارەباییەکەیەوە دەتوانێت کارەبا لە ڕێگەکانی هاتنە ژوورەوە بدات کە بە ئاسن توندکراوە و ڕێگر بێت لە شکاندنی ئاسنەکان لە هێرشبەرەکان. کەیدیش جیاوازترین تایبەتمەندی هەیە لە یارییەکە کە ئەویش بەهۆی تایبەتمەندییەکەوە لەسەر چەکەکەی، دەتوانێت تۆپی بچووک ئاڕاستەی بەرگریکەرەکان بکات و بیانخات. لەم ڤیدیۆیەدا زیاتر ببینە:
کاتی بڵاوکردنەوەی نوێکردنەوەکە بۆ هەمووان دیار نییە بەڵام ئێستا تەنیا لەسەر سەکۆی ویندۆز دەتوانیت ئەم نوێکارییەکانی یارییەکە تاقیبکەیتەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.