گووگڵ
20, تشرینی دووهم 2018
گووگڵ دەیەوێت بەشی لێدوان بۆ ئەنجامی گەڕانەکانت زیاد بکات

گووگڵ هەمیشە سات بە سات بەرهەمەکانی خۆی نوێدەکاتەوە، جا بە دیزاین بێت یان تایبەتمەندی نوێ. ئێستاش زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە دەکەن بەوەی گووگڵ بیر لە دانانی بەشی نوسینی لێدوان دەکاتەوە بۆ بەکارهێنەران تا ئەنجامی گەڕان بۆ گووگڵ بنێرن لە کاتی بوونی ئەنجامێکی هەڵە یان هەر شتێکی دیکە. وە ئێستاش لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.
ئەم تایبەتمەندییە لە یوتیوب نەخشەی گووگڵ هەیە و ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات سەرنجی خۆی لەسەر ناوەڕۆکەکان بدات، کە بە ناردنی ڕاپۆرتە. ئەم تایبەتمەندییەی گەڕانی گووگڵیش وا لە بەکارهێنەر دەکات بتوانێت لە کاتی گەڕانەکەیدا کاردانەوەی خۆی بۆ ئەنجامی گەڕانەکانی بدات. ئەمەش لە پێناو باشترکردنی گەڕانی گووگڵ. شایەنی باسە کاتی بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندیە دیار نییە و گووگڵ هیچ شتێکی دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە نەدرکاندووە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.