ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئینستەگرام لایک و شوێنکەوتوو(Follower)ـە ساختەکان لا دەبات

ڕۆژێک دەربارەی زیادکردنی لایک و ژمارەی شوێنکەوتووانی پەڕەی ئینستەگراممان بیستووە کە تا ئێستاش باوە، کە لە ڕاستیشدا لە کورددا هەندێک کەس هەوڵی بۆ دەدەن تا پەڕەکەیان پێش بکەوێت. بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئێستا ئینستەگرام پلانی خۆی بۆ وەستان لە دژی هەژمارە ساختەکان گۆڕیوە و بەمەش هەموو جۆرە لایکێک و شوێنکەوتوویەکی ساختە دەسڕێتەوە. بۆیە ئاسوودە بە لەوەی چیتر شتێکی وا بوونی نییە.

لابردنی ئەم لایک و شوێنکەوتووە ساختانە، کە وەک ئینستەگرام خۆی باسی دەکات بەهۆی ئامڕازە ژیرە دەستکردەکانەوە ئەنجام دەدرێت واتا بە زوویی هەموو لایک و شوێنکەوتوویەکی ساختە دەسڕدرێنەوە. ئەم ئامڕازە بە شێوەی خۆکارانە ئەو خزمەتگوزاریە سێیەمینانە دەسڕێتەوە کە دەبنە هۆی زیادکردنی کۆمێنت، لایک و شوێنکەوتوو. ئەم کارەش لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەستپێ دەکات و یەکێکە لە چالاکیەکانی ئینستەگرام بۆ پاکردنەوەی تۆڕەکەی لە هەژماری ساختە، کە لەم دواییەدا دەستی کردووە بە سڕینەوەی هەژمارە ساختەکان.

سەرچاوە :

20 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498