ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئەمەزۆن بە هەڵە ناوی بەکارهێنەران و ئیمەیڵەکانیان لەسەر پێگەکەی بە هۆی هەڵەیەکی هونەریەوە بڵاودەکاتەوە

بێگمان لە ماوەی ڕابردوودا حاڵەتی جیاجیامان بینی لە دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەران، بەڵام زۆربەیان بەهۆی ئەپی تری لایەنی سێیەمەوە بوون. بەڵام سەبارەت بەو حاڵەتەی ئەمەزۆن، ئەوا بەهۆی کێشەیەکی هونەریەوە زانیاری بەکارهێنەرانی لە ناو و ئیمەیڵە تایبەتییەکانیان بۆ گشت لایەک ئاشکرا دەبێت و بەبێ مەبەست دەردەکەون.

بە گوێرەی ماڵپەڕی BetaNews، ئەمەزۆن پەیامێکی بۆ بەکارهێنەرانی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ناردووە و پۆزشی هێناوەتەوە سەبارەت بە دەرکەوتنی ناو و ئیمەیڵەکانیان  ڕایگەیاندووە هۆکارەکە هونەری بووە و بەبێ مەبەست بووە. هەروەک کێشەکەش چارەسەرکراوە و پێویست بە هیچ هەنگاوێک ناکات بە مەبەستی خۆ پاراستن، چونکە هیچ هێرشێک لەم ڕووەوە بە دی نەکراوە.

هەرچەندە پەیامەکە بە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران گەیشتووە، بەڵام ئەمەزۆن ڕەتی کردەوە لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدات، کە ژمارەی توشبووان بەو کێشەیە چەند دەبن.

سەرچاوە :

22 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167