10
ئەپ و نەرمەکاڵا 22, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

5 یاری نوێی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

هەموو ڕۆژێک و بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت ئەمانەی خوارەوەش باشترینەکانی ئەم هەفتەیەن.

Soul Chase: Retro Action Speedrunner

یاریەکی سەرکێشیە و هاوشێوەی یاریەکانی نینتێندۆیە و تیایدا دەجەنگیت لە دژی دڕندەکان بە درێژایی 21 ئاستی جیاواز و بۆ هەر ئاستێکیش دڕەندەیەکی زۆر بەهێز هەیە کە دەبێت لە ناوی ببەیت.

Assassin’s Creed Rebellion

بێگومان هەموومان یاریەکانی Assassinsـمان کردووە بەڵام لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن، لە ئێستادا یاریەکە بەردەست کراوە بۆ سیستمی ئەندرۆید و لە ناو یاریەکەدا کردارەکانی کڕین هەیە و پێویستە بەردەوام پەیوەستیش بیت بە هێڵی ئینتەرنێت بۆ بەردەوام بوونت لە یاریکردن جگە لەوەش ڕیکلام لە خۆدەگرێت و قەبارەی بە نزیکی 640 مێگابایت دەبێت.

Super Slime Ben

یەکێکە لە نوێترین یاریەکانی کەناڵی بەناوبانگی Cartoon Network و تیایدا ڕۆڵی کەسایەتی مرۆڤە ئاسمانیەکانی زنجیرە فیلمی BEN 10 دەبینیت و پێویستە لە سەرت بگەیتە شوێنی مەبەست بێ ئەوەی بکەویتە خوارەوە لە لایەن دوژمنەکانەوە.

!Don’t Trip

یاریەکی تا ڕادەیەک سەیرە تیایدا دەبێت کۆنتڕۆڵی هەنگاوەکانی کەسێک بکەیت و لە میانەی ئەمەشدا پێویستە مۆبایلەکەت بە ئاڕاستەی گونجاودا بجوڵێنیت ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی ماندوو بوونی جەستەت ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام یاریەکە ئەنجام بدەیت.

Mentors RPG: Strategy TBS

یاریەکی پلانداڕشتنە و هاوشێوەی یاری Final Fantasy Tacticsـە، تیایدا دەبێت نهێنیەکان چارەسەر بکەیت لە ڕێگای سێ کەسایەتی جیاواز کە هەر یەکێکیان توانایەکی تایبەت بە خۆی هەیە لەوانەیە لێی بێزار ببیت بە هۆکاری دووبارە بوونەوەی ئاستەکان بەڵام بە هەر حاڵ یاریەکی چێژ بەخشە.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ