شاومی
22, تشرینی دووهم 2018
شاومی لە وەشانی داهاتووی MIUIـدا پشتگیری لە هەندێک لە مۆبایلە کۆنەکانی ناکات

کۆمپانیای شاومی ساڵی ڕابردوو هەستا بە کەمکردنەوەی ڕەوانەکردنی نوێکاری بۆ ئەو مۆبایلانەی کە لە ساڵی 2015 و پێش ئەم ساڵەش ڕاگەیەندراون، ڕۆژی ڕابردووش بە فەرمی کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند چیدیکە نوێکاری ڕەوانەی هەندێک لە مۆبایلە ڕاگەیەنراوەکانی ساڵی 2016 ناکەن، هەر لەم بارەیەشەوە شاومی لە MIUI China Forum Xiaomi پشتڕاستی کردەوە کە هەندێک لە مۆبایلەکانی ساڵی 2016 نوێکاریان پێ ناگات.
مۆبایلەکانیش ئەمانەی خوارەوە لە خۆدەگرێت:-
- Redmi Note 3 Pro
- Mi 5
- Mi 4
- Mi 4C
- Mi 4S
هەروەها وا بڕیارە نوێکاری MIUI 10.2 کۆتا نوێکاری ڕەوانەکراو بێت بۆ مۆبایلەکانی Mi 5 و Redmi Note 3 Pro بەڵام وەشانی جێگیر لە نوێکاری MIUI 10.1ـی مانگی یەکەمی ئەم ساڵ کۆتا نوێکاری دەبێت بۆ هەریەک لە مۆبایلەکانی Mi 4 و Mi 4S و Mi 4C، شایەنی باسە کۆمپانیای شاومی بە یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل دادەنرێت بە هۆکاری ئەوەی هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردن و پشتگیری کردنی مۆبایلە زیرەکەکانی بۆ ماوەی 4 بۆ 5 ساڵ.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.