10
ئای ئۆ ئێس 22, تشرینی دووه‌م 2018

یەک لە باشترین ئەپەکانی “ئەنجامدانی لیستی کارەکان” بۆ مۆبایلەکەت دابگرە

بوونی ئەپێک بۆ نوسینی کارەکانمان و بیرکردنەوە لێیان و ڕیزکردنیان، لەوپەڕی پێویستین کە لە مۆبایلەکەماندا هەبێت. تیشککردنمان بۆ کارەکانمان زیاتر دەکەن و یارمەتیدەرێکی باشن بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو کارانەی دەبنە ئاڵۆزی لە مێشکتدا. ئەپی زۆرباش هەن دەربارەی ئەم کارە کە یەک لەوانە ئەپی Wunderlist. بەڵام ئێستا پێداچوونەوەی تایبەتمەندی جیاوازتر دەکەین بۆ ئەپێکی ئەنجامدانی لیستی کارەکان بە ناوی TikTik. تایبەتمەندییەکانی گرنگن کە پێویستە لە هەموو ئەپێکی هاوشێوەدا هەبێت، تایبەتمەندییەکانی بخوێنەوە.

گرنگترین و دیارترین تایبەتمەندی بریتین لە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر بۆ ئەنجامدانی کارەکەی، ئەو کارەی دەتەوێت تەنیا بیکە بە ئاگادارییەک و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات. دەتوانیت خشتەیەکی کار بۆ ڕۆژانی داهاتوو دابنێیت، واتا ئەم ئەپە کاری ئەمڕۆ و هەفتەیەکی دیکەت پێشان دەدات و لە بێ پلانی و لە لەبیرکردنی کارەکان خەمت نابێت.

تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگ کە لە ئەپی تیک تۆک هەبێت بوونی تایبەتمەندیەکە کە ڕاستەوخۆ هانی بەکارهێنەر دەدات کارەکانی بکات. واتا ئەو کارەی هەڵی دەبژێریت دەتوانیت دەستی پێبکەیت و لەناو ئەپەکەشدا کاتت بۆ بژمێرێت و لە کۆتاییدا ماوەی کارکردنەکەت بزانیت و سەحێک لە کارەکەت بدەیت چونکە ئەنجامت داوە! نایابە!

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

  • جیاکردنەوەی لیستەکان بۆ هاوپۆلی خۆیان “Category”
  • زیادکردنی ئەرک و کارەکان بە دەنگ
  • پێشاندانی ڕێژەی تێکڕای کارە ئەنجامدراوەکان

 

بۆچونی تۆ