10
ئەپ و نەرمەکاڵا 22, تشرینی دووه‌م 2018

دۆخی تاریکی ئەپەکانت پێچۆنە؟ ئەپێکی دیکەش دۆخی تاریکی بۆ زیاد دەکرێت

بە درێژایی ٢ ساڵی ڕابردوو یان کۆنتر دۆخی تاریک لە ئەپ و سیستەمەکاندا بەردەستبوونە، ئەمەش بەهۆی ئەو حەزە زۆرەی بەکارهێنەر بۆ دۆخی تاریکی. ئێستا ئەم تایبەتمەندییە یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان هەژمار دەکرێت و پێویستە لە هەر ئەپێکدا هەبێت، ئەمەش بە دڵنیاییەوە جێی پەسەندییە بۆ هەر بەکار‌هێنەرێک. لە ئەپەکانی گووگڵەوە بگرە تا ویندۆوز دۆخی تاریکیان هەیە، وە گووگڵ لە پلانیدایە ئەم تایبەتمەندییە لە زۆربەی ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی بەردەست بکات لەوانە Google Keep – Evernote و تەختەکلیلی گووگڵ و زۆرێکی دیکە. ئێستاش دەیەوێت بۆ ئەپە نامەبەرەکەی خۆی Google Duo بەردەست بکات.

تایبەتمەندی دۆخی تاریک، یارمەتیدەرە بۆ زیاتر هێشتنەوەی تەمەنی پاتری بە ڕێژەیەکی بەرچاو کە گووگڵ لە ڕابردوودا درکاندوویەتی، چونکە ڕەنگە سپییەکان زۆرترین وزەیان دەوێت تا پێشان بدرێن و بەمەش وزەیەکی پاتری زیاتر بەکاردێت وەک لەوەی لە دۆخی تاریکدا بێت.

ئەپی گووگڵ Duo پەیوەندی نامە و ڤیدیۆیی پێدەکرێت بە تایبەتمەندی بەرز و ڕوونی بەرز. ڕووکاری جیاوازی تێدایە لەگەڵ زۆرێک تایبەتمەندی تر. لەم بەستەرانەوە دایبگرن:

  • ئەپی Duo بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
  • ئەپی  Duo  بۆ سیستەمی iOS.
بۆچونی تۆ