هەواڵ 23, تشرینی دووه‌م 2018

دواین زانیاری لەسەر مۆبایلی وەن پڵەس 7

تۆڕی پەیوەندییەکانی نەوەی پێنجەم یان 5G، یەکێکە لە هەرە گرنگترین تەکنەلۆژیاکانی ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ کە وا وردە وردە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان جێگیر دەکرێت. گرنگتر لەوەش لە ساڵی داهاتوودا زۆرترین مۆبایل بەم تەکنەلۆژیایە کار دەکەن، بۆیە پێویستە لە زۆربەی مۆبایلەکانی ساڵی داهاتوودا هەبێت. مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلێکی ئاستبەرز ئاشکرا دەکات کە بە ئەگەری زۆرەوە مۆبایلی وەن پڵەس ٧ دەبێت. دواین زانیاری دەربارەی ئەم مۆبایلە توانای کارپێکردنی تۆڕی 5Gـیە، بە پێی ڕاپۆرتێک ئەگەری هەیە ئەم مۆبایلە توانای کارپێکردنی 5G نەبێت.

بەڵام پەیوەندییەکانی کوالکۆم و وەن پڵەس ئەم هەواڵە ڕەت دەکەنەوە و ئەوە دیار دەخەن کە وەن پڵەس یەکێک دەبێت لەو مۆبایلانەی لەسەر تۆڕی نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەکان 5G کار دەکات، ئەمەش بە پێی وتەکانی سەرۆکی جیبەجێکاری وەن پڵەس کە ئاشکرای کرد لە ساڵی ٢٠١٩ـدا مۆبایلی 5Gـیان دەبێت، هاوشانی مۆبایلی گالەکسی S10ی داهاتووی سامسۆنگ.

5G نوێترین نەوەی پەیوەندییەکانی مۆبایلە بە خێراییەکی زۆرتر و هێزی زیاتری ڕاکێشانی زانیارییەکان. ئەم خێراییەی داگرتنە یارمەتیدەری گەورەی ئامێرەکانی درۆن و ئۆتۆمبیلەخێراکان و زۆرێک لە ئامێرەگشتییەکانی تری وڵات دەبێت. بۆیە هەموو کۆمپانیاکان بە گرنگیەوە لەم تەکنەلۆژیایە دەڕوانن و پێویستە مۆبایلەکانیش لەم تەکنەلۆژیایە بێبەش نەبن، لە پێناو قۆناغێکی نوێی تۆڕی ئینتەرنێت بۆ مۆبایلەکان.

سەرچاوە :
تاگەکان وەن پڵەس هەواڵ
بۆچونی تۆ