گەرمترین
24, تشرینی دووه‌م 2018
ئێستا ڤایبه‌ر وه‌ک یه‌كه‌م تۆڕ توانای هەیە 1 ملیار ئەندام لە کۆمەڵەیەک (گرووپ) کۆ بکاتەوە

ڤایبه‌ر یه‌كێكه له‌و تۆڕه پهیامبهرە خۆڕاییانه‌ی كه هه‌ر له کاتی بەردەستبوونیەوە تا ئێستا زۆرترین به‌كارهێنه‌ری له خۆی كۆكردوەته‌وه و خاوه‌نی ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری ڕاسته‌قینه و به‌رده‌وامه له جیهاندا. له‌و هۆكارانه‌ی كه وای لێكردووه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری بۆ بێنێته بوون ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزراوی گفتوگۆی به‌كارهێنه‌رانیه‌تی له ڕێگه‌ی بە کۆدکردنی نامەکان و ده‌ستبه‌ركردنی په‌یوه‌ندی ده‌نگی و ڤیدیۆیی و داهێنانی كورته په‌یامی ده‌نگی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆڕه‌كه خاوه‌ن چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه، تایبەتمەندی دروستکردنی گرووپەکانی هەیە كه له ڕێگایه‌وه بەکارهێنەران دەتوانن لە یەک شوێندا کۆبنەوە. ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند وه‌كو یه‌كه‌م تۆڕی نامەبەر، به‌شی گرووپی تۆڕه‌كه‌یان توانای له خۆگردنی ١ ملیار به‌كارهێنه‌ری ده‌بێت كه ده‌توانرێت بێ كه‌م و كورتی نامەکان ئاڵوگۆڕی گشت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه بكرێن.
له گرووپی ڤایبه‌ردا ٣ پله بوونی هه‌یه:
- Super Admin: ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو گرووپەکەدا هه‌یه، به‌و واتایه‌ی دەتوانێت هه‌رچۆنێكی بوێت ئه‌دمین و ئه‌ندام زیادبكات و بسڕێتەوە. ئه‌مه‌ش بێجگه له چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی تر.
- Admin: پله‌یه‌ک له Super Admin نزمتره، ته‌نها توانای سڕینه‌وه و زیادكردنی ئه‌ندام و په‌یامه‌كانی ناو گرووپەکەی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی نامەکان (Pin).
- Member: ئه‌ندامی گرووپەکەیە و ته‌نها توانای ئاڵوگۆڕی نامە و وێنه‌یان هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بێجگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئەپە نامەبەرەکان خاوه‌ن تایبەتمەندی دروستکردنی گرووپ نین، كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامبه‌ره‌كانی وه‌كو فه‌یسبووک مێسنجه‌ر و ئینستەگرام و لاین و هه‌ندێكی دیكه ٢٥٠ تا ٣٠٠ ئەندام لە خۆ دەگرن.

به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگا له ڤایبه‌ردا درووست بكه:
ئه‌پی ڤایبه‌ر بكه‌ره‌وه و بڕۆ به‌شی Chats، شوێن ئاڕاسته شینەکە بكه‌وه.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.