تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
24, تشرینی دووهم 2018
5 لە هەژمارەکانت لێرەوە بسڕەوە (فەیسبووک، ئینستەگرام، تێلەگرام و سناپچات…)

ڕۆژانێک پێویستیت بە سڕینەوەی هەژمارەکەت دەبێت بە هەر هۆیەک، یان بێزاربووی لە هەواڵ و نامە زۆرەکان و دەتەوێت بۆشاییەک وەربگریت. لەم بابەتە و بە شێوەیەکی سادە و بە چەند هەنگاوێک 5 لە هەژمارەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕەوە.
سڕینەوەی هەژماری فەیسبووک:
کرتە لەم بەستەرە بکە، پاشان تێپەڕە-وشەکەت بنوسە و Sumbit دابگرە. بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ هەژمارەکەت دەمێنێتەوە، پاش ئەوە بە یەکجاری دەسڕێتەوە.

سڕینەوەی هەژمارەی تویتەر:
پاش سڕینەوەی هەژمارەکەت، تویتەر زانیاریەکانت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەپارێزێت و ئەمەش لە پێناوی ئەوەی کە هەر کات بەکارهێنەر بیەوێت هەژمارەکەی بهێنێنێتەوە دەتوانێت هەژمارەکەی بگەڕینێتەوە.
- وێبگەڕەکەت بکەرەوە و پێگەی twitter.com بکەرەوە.
- تۆماری هەژمارەکەت بە و کرتە لە Profile and settings بکە.
- کرتە لە setting بکە.
- پاشان سکرۆڵی پەڕەکە بێنە خوارەوە و دەبینیت کەبەشی Deactivate my account هەیە و کرتەی لێبکە.
- لەدوای خوێندنەوەی زانیاریەکان، کرتە لە Deactivate بکە، پاشان بۆ دڵنیاییکردنەوە پێویستە وشە نهێنەکەی هەژمارەکەت تۆمار بکەیت.
سڕینەوەی هەژماری تێلەگرام:
سەرەتا کرتە لەم بەستەرە بکە. پاشان لەو بۆشاییەی دەیبینیت ژمارەکەت بنوسە و Next بکە. ژمارەی نهێنی بۆ ژمارەکەت دەڕوات و پیویستە لە بۆشایی دووەم ژمارەکە بنوسیت. پاشان Sign in. لەو پەڕەیەی دواتر بەشی Your Telegram Core دەبینیت و تۆ کرتە لە Deactive بکە Done بکە، پاشان Yes Delete My account بکە.
سڕینەوەی هەژماری ئینستەگرام:
سەرەتا کرتە لەم بەستەرە بکە: کرتە بکە
- بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆتەوە بڕۆ ژوورەوە بۆ ناو هەژمارەکەت.
- پاشان داوای هۆکارت لێدەکات کە ئاخۆ بۆچی هەژمارەکەت دەسڕیتەوە، بە هۆیەک پڕی بکەرەوه.
- وشە نهێنیەکەت بنوسە.
- پاشان کرتە لە دووگمە سورەکە بکە بە ناوی Permanently delete my account.
- هەژمارەکەت سڕایەوە و بەسەرکەوتووی ئەنجامت دا.
سڕینەوەی هەژماری سناپ چات:
سەرەتا سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە: کرتە لێرە بکە
پێویستە بۆشاییەکان پڕ بکەیتەوە بە ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕە وشە. پاشان ئاگاداریمان دەکات دەربارەی سڕینەوەی هەژمارەکەمان. تۆ Continue دابگرە. بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەمینێتەوە تا ئەو کاتەی دەچیتە ناو هەژمارەکەتەوە.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.