10
یاری 25, تشرینی دووه‌م 2018

یاری CSR Racing 2 بە کۆمەڵێک ئۆتۆمۆبیلی تازەوە نوێکرایەوە

یاری CSR Racing 2، کە ڕێک دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر ئەندرۆید ڕاگەیاندرا، هەتا ئێستاش یاریەکی بەربڵاو و خۆشەویستە لەلای زۆربەی بەکارهێنەران، بەڵام بۆ هێشتنەوەی زۆرینەی بەکارهێنەران، پەرەپێدەرانی یاریەکە پێویستە لەسەریان تایبەتمەندی نوێ پێشکەش بکەن، بەم بۆنەیەوە کۆمپانیای Zynga، پەرەپێدەری یاری ناوبراو، یاریەکەی بۆ ئەندرۆید بە ١٦ ئۆتۆمۆبیلی تازەوە نوێکردەوە، کە لە مۆدێلی کۆنەوە تا نوێترین مۆدێل لە ناویاندا هەیە.

سەرباری زیادکردنی ١٦ ئۆتۆمۆبیلەکە، ئەوا ئامانجێکی تر لەو نوێکردنەوەدا هەیە ئەویش ئەگەر یاریکەران بتوانن هەر ١٥ ئۆتۆمۆبیلی یەکەم بکەنەوە و بتوانن بگەنە ئەم خاڵە، ئەوا شازدەیەم ئۆتۆمۆبیل بۆیان بەردەست دەبێت کە لە جۆری ماکلارین F1ـە.

زیادکراوەی تر لە نێوان نوێکردنەوەکانی ئەم وەشانە بریتیبوون لە دۆخی خەیاڵی واتە Virtual Mode و هەروەها دیمەنی ٣٦٠ پلەیی لە دۆخی Augmented Reality. هەروەک کۆگای دەستکاریکردنی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ گەڕاندنەوە و دەستکاریکردنیان و کارامەی نوێی هاژۆتن و چەندین ڕکاربەری تر و زیاتریش.

[su_youtube url=”https://youtu.be/_oW9jOej2Qc”]

ئەم نوێکردنەوەیەی CSR Racing 2 بە گرنگترین نوێکردنەوە دادەنرێت بە بەراورد بە وەشانە کۆنەکانی تری ئەم یارییە هەتا ئێستا، هەروەک چاوەڕوان دەکرێت ئەم وەشانە نوێیە سەرەنجی بەکارهێنەرانی پێشتر زیاتر ڕابکێشت و بەکارهێنەری نوێش بۆ خۆی کێش بکات. ئەگەر دەتەوێت ئەم وەشانە تاقیبکەیتەوە، لەم بەستەرەوە لە گووگڵ پلەی دایبگرە.

سەرچاوە :
تاگەکان CSRRacing2
بۆچونی تۆ