ئۆپۆ 25, تشرینی دووه‌م 2018

ئۆپۆ ڕووکاری ColorOS 6.0ـی بە تەکنەلۆژیای فێربوونی خۆکارانە و هێڵێکی نوێوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ لە میانەی ئاهەنگ گێڕانی لە چین بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ڕووکاری ColorOS هەستا بە ڕاگەیاندنی ڕووکارێکی نوێ کە هەڵگری وەشانی ColorOS 6.0ـە، کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا ڕووکاری ColorOS جێگیرکراوە لەسەر زیاتر لە 250 ملیۆن ئامێر لە 140 دەوڵەت و ناوچە لە جیهاندا، سەبارەت بە ڕووکارە نوێیەکە ئەوا پشت دەبەستێت بە سیستمی ڕەنگە کراوەکان و بە شێوەیەکی سەرەکیش هەڵدەستێت بە تێکەڵکردنی پاشەبنەمای سپی لەگەڵ پلەی ڕەنگە کراوەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپۆ هەستاوە بە گەشەپێدانی هێڵێکی نوێ بە ناوی Oppo Sans بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای Hanyiـی چینی کە تایبەتە بە هێڵەکان.

کۆمپانیای ئۆپۆ هۆکاری هەڵبژاردنیان بۆ ڕەنگی سپی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی دەیانەوێت کەشێکی کراوە و نوێ دروست بکەن بۆ بەکارهێنەر هەروەها ئاماژەشی بەوەدا ڕووکارە نوێیەکە بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەو مۆبایلانەی بێ لێوارن بەڵام بە هەر حاڵ کاردەکات لەسەر ئامێرە کۆنەکانیش، هەرچەندە کۆمپانیای ئۆپۆ هەتاوەکو ئێستا لیستی ئەو ئامێرانەی ڕانەگەیاندووە کە پشتگیری لەم ڕووکارە دەکەن، ColorOS 6.0 پشتگیری لە تەکنەلۆژیای فێربوونی خۆکارانە دەکات بە شێوەیەک هەڵدەستێت بە ڕاگرتنی ئەو ئەپانەی لە پشتەوە کاردەکەن لە جیاتر داخستنیان هەروەها تەکنیکەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە شیکردنەوە بۆ شێوازی بەکارهێنانەکانت دەکات هەتاوەکو ئەپە کارکردووەکانی پشتەوە ڕابگرێت.

تاگەکان ColorOS 6.0 Oppo
بۆچونی تۆ