هەواڵ
25, تشرینی دووهم 2018
مۆبایلی داهاتووی مۆتۆرۆلا کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 8150 و هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G

وا دیارە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا هێشتاش دەستبەرداری بەرهەمهێنانی مۆبایلە ئاست بەرزەکان نەبووە و دەیەوێت مۆبایلی داهاتووی ئاستێکی بەرزی هەبێت و خاوەنی تایبەتمەندی ناوازە بێت، بە پێی ڕاپۆرتەکان مۆبایلەکە نەوەیەکی نوێ دەبێت لە مۆبایلی Moto Z3 و لە ئێستاشدا ناسراوە بە ناوی کۆدی Odin لەگەڵ ئەوەشدا وا دیارە مۆبایلەکە کاردەکات بە نوێترین پڕۆسێسەری کوالکۆم ئەویش Snapdragon 8150ـە و هەروەها پشتگیری لە ڕێکخستنی زیادکراوەکانی Moto Mods دەکات لەوەش گرنگتر پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G دەکات، پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکە خاوەنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بێت و کاربکات بە کۆتا وەشانی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئەویش ئەندرۆید پای 9.0ـە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.