10
ئەپڵ 25, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

ستیڤ جۆبز: باوکێک کە ژیانی کچەکەی کرد بە جەهەننەم (تایبەت)

کچەکەی جۆبز (لیزا) زۆر جار لەگەڵ کەسانێک ئاشنا دەبوو کە باوکی لیزایان وەک پێغەمبەرێک خۆش دەویست و دەیانکرد بە باوکی خۆیان. بەڵام بۆ لیزا ئەم وتانە بە پێچەوانە بوو و بیرەوەریە ناخۆشەکانی بۆ دووبارە دەکردەوە. ستیڤ جۆبز دایکی لە ماڵ دەرکرد و تا تەمەنی 3 ساڵی لیزای بە کچی خۆی دانەدەنا. پاش چەندین ساڵ هەر لەو شارە کە جۆبز بە پارەیەکی زۆر ژیانی دەبردە سەر و لیزا و دایکی بە نەداری و داماوی و بەدبەختی ڕۆژیان شەو دەکرد. کتێبی لیسا ڕوخسارێکی دیکەی ستیڤ جۆبزی بۆمان دەرخست.

Lisa Brennan-JobsCreditCreditFrances F. Denny for The New York Times

نیویۆرک تایمز:

ستیڤ جۆبز ژیرە هونەرمەندێکی نەریت شکێن، کەڵە پیاوەکەی نیچە شێواز، پێشڕەو لە شۆڕشی دیجیتاڵ کە بە جۆرێک کاریگەری لە سەر ژیانمان کرد، پەروەردگاری شۆڕشی پیشەسازی شارەکان و کارگەکان بە تەواوی گۆڕا. چیرۆکی زۆر لە فیلمەکان و کتێبەکان دەربارەی جۆبز دەبیستین و دەخوێنین کە ئەم ئەفسانەی ڕووناک کردووە. لە کۆتایی دەڵێین ئەم کەڵە پیاوە کەسێکی ئاسایی نییە. بەڵام ماسییە بچکۆلەکە. ژیاننامەی یەکەمین منداڵی بەناوی لیزا بێرنان-جۆبز ژینانامەی خۆی لە کتێبێک دەنووسێت کە کەسایەتی جۆبز لە مێشکتان دەشڵەقێنێت کە ئاشکرای دەکات نەک تەنیا کەسێکی بێ ڕەحم بووە، بەڵکو باوکێک و هاوسەرێکی زاڵم بووە.

بێرناون -جۆبز هیچ کات باسی میراتی باوکی ناکات. کتێبەکەی لە ڕوانگەی کچێکی بچکۆلە نووسراوە کە خۆشەویستییەکی فرەی بۆ باوکی هەیە. لیزا لە پالۆ ئاڵتۆ(Palo Alto) لەگەڵ دایکێکی تەنها و هەژار – کریسان بێرنان، هاورێی دەورانی فێرگەی جۆبز گەورە دەبێت تا تەمەنی 7 ساڵی لە تاو هەژاری 13 جار ماڵ دەگوازنەوە. ژیانی هەژاریان وا دەبێت کە “ڕێکخراوەی خۆشەویستانی ئاژەڵان” داواکەیان بۆ هەڵگرتنی پشیلەیەک قبوڵ ناکەن. لەم کاتە باوکی لە گۆشەیەکی دیکەی شارەکە وا لە سروەت نوقم بوو کە نکوڵی لە بەرپرسیاریەتی سەرپرشتیاریکردنی ئەم کچە دەکرد.

لە جەژنی لە دایک بوونی ئێڤ( Eve) – زڕ خوشکی لاوتری لیزا، کاتیک لێیان پرسی ئەم کچە(لیزا) کێتە؟ ئێڤ گوتی:”ئەوە هەڵەی باوکمە”. لیزا بە ئارامی بە ئێڤی گووت کە “نەدەبوا ئەم قسەت بکردبایە”. بەڵام لە ناخی دڵییەوە ئەم ڕۆژە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانی بوو. تا تەمەنی ٣ ساڵەگی ستیڤ جۆبز نکولی دەکرد کە لیزا کچیەتی. هەمیشە لە کۆمپانیا و ڕۆژنامەکان دەیگوت کە خاوەنی ٣ منداڵ و ژنێکە(لیزاو دایکی حەسێب نەدەکرد).

کاتێک ستیڤ جۆبز توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت، دەچێت بۆ ماڵەکەی، کەس ئاوڕێکی لێناداتەوە بەڵآم لیزا کەمێک وردەشت دەدزێت ئەمەش تەنها بۆ خۆشەویستی باوکی بوو، کە هەستی فڕەدانی خۆی ئارام بکاتەوە. کریسان دایکی لیزا دوچاری خەم بوو زۆر قسەی ناخۆشی دەکرد و زۆر جار لە ژوورێک دەمایەوە و لە خۆ کوشتن قسەی دەکرد. تا بە ناچار ستیڤ سەرپەرەستی قبوڵ دەکات. جۆبز لیزا دەخاتە ژێر گوشار کە ناوی دایکی بسڕێتەوە و هەر ٦ مانگ جارێک بیبینێت. لیزا زۆر جار بە گریان سەری دەناوە و هەمیشە هەستی گوناهی بۆ بە جێهێشتنی دایکی بوو. ئەو بە ناچار قاپەکانی بە دەست دەشۆرد(ستیڤ ئامێری قاپشۆرەکەی چاک نەدەکرد)، لە ژوورێکی سارد دەخەوت(ستیڤ گەرمکەرەکەی چاک نەدەکرد)… لیزا تەنیا لە ماڵێک. جۆبز پەرەستارێک بۆ زڕ براکەی بوو واتە کوڕی ژنی دووەمی جۆبز. کاتێک ستیڤ و لۆرێن(Laurene) باوژنەکەی دەچوون بۆ میوانی، بە لیزایشیان گوت کە خۆی ئامادە بکات، ئەم داماوەش زۆر شادمان بوو بەڵام کاتێک لە هۆتێل جل و بەرگەکەی دەگۆڕی پێیان گوت کە تۆمان هێناوە کە پەرەستاری براکەت بیت نەک بۆ میوانی.

هەر کات باوکی لەگەڵ لۆرێن(هاوسەری دووهەمی ستیڤ جۆبز) دەبێت، هەموو کارێک دەکات تا لیزا هەستی بێزاری بێت. لە ڕووداوێکی سەیر کاتێک لە باخێک لەگەڵ لۆرێن و لیزا بوو، باوکی لۆرێن دەخاتە باوشی و خەریکی ماچ و موچ… دەبن، بەڵام کاتێک لیزا هەڵدەستێت کە بڕوا ستیڤ جۆبز ناچاری دەکات لەوێ بمێنێتەوە و خۆشەویستی نواندنی بۆ باوەژنەکەی ببینێت، ئینجا پێی دەڵێت: “خەریکین کاتێکی خێزانی بەسەر دەبەین. دەبێت هەوڵ بدەیت بەشێک لەم خێزانە بیت…”

بۆ لیزا ئەمەی بە لاوە وەک نمایشێک بوو تا کردارێکی سێکسی باوکی، بەڵام لە بارێکی دیکەش ئەمەی لەگەڵ هاورێ کچێکی لە بەرچاو لیسا ئەنجام دابوو. ستیڤ گاڵتە سێکسیەکانی پێ خۆش بوو. بارێک کە جۆبز خەریکی ڕۆژنامە خوێندن بوو سەرە هەڵداوە و ئینجا لە لیسای پرسی دەستپەڕ دەکەیت؟کریسان(دایکی لیزا) باسێک دەگێڕێتەوە. کاتێک گەیشتە ماڵەوە بینی کە جۆبز دەربارەی سێکسی کچە لاوەکەی لەگەڵ کوڕان بۆ لیزا قسە دەکات… لیزا ڕووخساری لە شەرم و ئێش و سەرسووڕمان سپی بووبوو.

زۆر جار جۆبز کەسایەتی لیزای دەشکاندەوە، بەڵآم لە کتێبەکەی کردارە نهێنیەکانی باوکی باس دەکات کە لە ڕۆژنامەکان و گۆڤارەکان هەستێکی ترسێنەر بەدیتنی وێنەکەی پەیدا دەبوو. لیزا دەگێرێتەوە کاتیک کە جۆبز بە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری پۆڕشەی سەرکراوە بوو دەهات بۆ ماڵمان و بە دایکمی دەگووت کە “لیسا بەشێکە لە جەستەم” ئینجا کریسان بە لیسای دەگووت کە باوکی دووبارە “ئەوینی منی لەدڵ ماوە.” بەڵام جۆبز دەڕۆیشت و نەدەهاتەوە.

سەرئەنجام کاتی مردنی ستیڤ جۆبز، کە لیزا تەواوی تەمەنی چاوەڕوانی بوو. ستیڤ داوای لێ دەکات بچێت بۆ لای لەو کاتە کە لۆرێن و منداڵەکانی لێ نین. گوایە پەشیمانە. کاتێک لیزا دەچیت بۆ لای جۆبز، دەبینێت باوکی بە گریان دەڵێت: “دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم. تۆ هەڵەیەکت نەکرد، خۆزگە دەگەڕامەوە بۆ ڕابردوو.” ئەم داوای لێبوردنە وەک ئاوێکی سارد بۆ ناو ئاگر بوو. بەڵام کاتێک لۆرن دەگەرێتەوە بۆ ماڵ و لیزا پێی خۆشە لە بارەی ئەو وتەی باوکی قسە بکات دەڵێت: ” باوەڕ بە قسەی کەسێکی سەرە مەرگ ناکەم.”
لیزا لە دوایین هێڵی کتێبەکەی دەڵێت :”کۆتا قسەی باوکم قبوڵ ناکەم بەڵام پێم خۆشە بیری لێ بکەمەوە.”

لە کتێبی Brennan-Jobs, Lisa. Small Fry. Grove Press, 2018

سەرچاوە

تاگەکان ئەپڵ ستیڤ جۆبز
بۆچونی تۆ