ئای ئۆ ئێس
26, تشرینی دووەم 2018
3 باشترین ئەپەکان بۆ سیسته‌می iOS تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ئه‌لكترۆنییه‌كان (PDF)

یه‌كێک له به‌روبوومه به‌سووده‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا به ئەلکترۆنیكردنی كتێبه كه له ساڵی ١٩٩٣ـدا له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌دۆبییه‌وه هاته بوون. كتێبه ئه‌لكترۆنییه‌كان خاوه‌ن جۆرێكی پەڕگەن(فایل) به ناوی (PDF (Portable Document Format كه ته‌نها هه‌ندێک ئەپ تایبه‌ت توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پەڕگەیەیانەیە. له‌م بابه‌ته‌دا ٣ ئەپی تایبه‌ت به سیسته‌می iOS تان پێ ده‌ناسێنین كه تایبه‌تن به خوێندنه‌وه‌ی فایله PDFـه‌كانتان كه توانای ئه‌نجامدانی ئه‌م كردارانهیان هه‌یه:
- هێڵ به ژێردا هێنان و ده‌ستكاری كردنی نووسینه‌كان..
- زیادكردنی نووسین و وێنه و لێدوان بۆ نووسینه‌كان.
- گه‌وره‌كردن و پچوككردنه‌وه‌ی نووسینه‌كان به هه‌ر جۆرێك كه ده‌ته‌وێت.
- هه‌بوونی دۆخی تاریك تێیاندا كه هه‌ستێكی خۆش ده‌به‌خشێت به چاوه‌كان له كاتی خوێندنه‌وه و له زیان ده‌یانپارێزێت.
- هه‌بوونی چه‌ند جۆرێكی تایبه‌ت به نیشاندانی پهڕهكان.
ئەپەکان:
Adobe Acrobat Reader:
یه‌كێك له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی كۆمپانیای ئه‌دۆبی به‌ناوبانگ، ئاسان له به‌كارهێنان و بوونی تایبه‌تدمه‌ندی گرنگ تێیدا. به خۆڕایی به‌رده‌سته بۆ هه‌ردوو ئامێری ئایفۆن و ئایپاد (كڕین له‌ناوخۆی ئه‌په‌كه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند تایبهتمەندییهک.)
داگرتن

PDF Viewer Pro: ئه‌پڵیكه‌یشنی PDF Viewer Pro تایبەتمەندی “ئاسان له به‌كارهێنان”ی تێدا به‌كارهاتووه و ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ند تایبهندمهندییهكی گرنگ و پێویست.
داگرتن

Xodo PDF: هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه، ئه‌م ئه‌په‌ش توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه PDFـه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین تایبه‌تدمه‌ندی. یه‌كێك له‌وانه چاپكردنی كتێبه‌كانه له ڕێگای ئامێری Printerـەوە.
داگرتن

ماكوان به‌رزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.