ئای ئۆ ئێس
26, تشرینی دووەم 2018
چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر Siri كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پرسیاره‌كانمان نه‌بوو؟

یاریده‌ده‌ری ده‌نگی ژیری سیری (Siri) كه له گشت سیسته‌م و ئامێره نوێ و هه‌ندێک له ئامێره كۆنه‌كانی ئه‌پڵدا هه‌میشه گرنگی هه‌بووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان و یارمه‌تیدان و گه‌ڕان به دوای شته‌كاندا بۆت له‌ڕێگای ده‌نگه‌وه.
هه‌ندێک له به‌كارهێنه‌رانی سیری له‌م دواییه‌دا كێشه‌یه‌كیان به‌دی كرد له خزمه‌تگوزارییه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ک كه خزمه‌تگوزارییه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه له‌به‌رامبه‌ر پرسیاره‌كانیاندا. واتە وەڵام ناداتەوە. ڕه‌نگه كێشه‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سیسته‌مه‌وه بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌پڵ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌و باره‌یه‌وه وه له كۆتا وه‌شانه‌كانی iOS و macOS و watchOS و tvOS ـیشدا تا ئێستا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه نه‌كراوه.
ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ت له سیرییهكهت به‌دی كرد، به‌م هه‌نگاوانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه:
- كردنه‌وه‌ی ئه‌پی Settings
- چوونه سه‌ر به‌شی Siri & Search
- كوژاندنه‌وه‌ی دوگمه‌ی Listen for “Hey Siri” و له‌پاشان هه‌ڵكردنه‌وه‌ی
له دوای هه‌ڵكردنه‌وه‌ی دوگمه‌كه، دووباره داوای ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌نگیی سیریت لێ ده‌كات به ٥ قۆناغ، به‌م شێوه‌یه ڕێكی بخه‌وه: (ئه‌گه‌ر زمانی سیرییهكهت ئینگلیزی بێت)
- ٣ جار وتنی Hey Siri.
- وتنی “Hey Siri how’s the weather today?”.
- له پاشان وتنی “Hey Siri, it’s me”.
پێویسته وشه‌كان به زمانێكی پاراوی ئینگلیزی و په‌یڕه‌وكردنی ده‌نگی پیته‌كانی ئینگلیزی ده‌رببڕیت، به پێچه‌وانه‌وه نا‌توانیت قۆناغی ڕێكخستنه‌وه‌كه تێپه‌ڕێنیت.
له دوای ئه‌نجامدانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌وه، سیری ڕێك ده‌خرێته‌وه و له كێشه‌ی نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی سیری ڕزگارت ده‌بێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.