سامسۆنگ
26, تشرینی دووەم 2018
سامسۆنگ ڕه‌نگێكی تێكه‌ڵاوی نوێ بۆ گاله‌كسی S9 و +S9 به‌رده‌ست ده‌كات

له دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای سامسۆنگ ڕه‌نگێكی تێكه‌ڵه‌یی له شین و سپی بۆ گاله‌كسی S9 و +S9 له هه‌ریه‌ک له وڵاتانی چین و كۆریای باشوور و سهنگافورە بهردهستكرد، ئه‌مجاره‌ش كۆمپانیاكه ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ وڵاتێكی تر به‌رده‌ست كرد. بەلام بەداخەوە بۆ هەموو وڵاتەکان بەردەست نییە.
كۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگه‌یاند ڕه‌نگێكی نوێ بۆ نه‌وه‌كه‌ی زنجیره‌ی S له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌ست ده‌كات. ڕه‌نگه نوێیه‌كه پێكهاتووه له تێكه‌ڵاوی هه‌ردوو ڕه‌نگی شینی سارد (Ice Blue) و شینی پیرۆزه‌یی Polaris Blue
ڕه‌نگی لێواری ڕوونمای گالهكسییه ڕه‌نگ نوێیه‌كه به هه‌مان شێوه‌ی ڕه‌نگه‌كانی تر ڕه‌نگی ڕه‌شه.

ڕه‌نگه نوێیه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به بژارده‌ی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتی بیرگه‌ی ناوه‌كی به نرخی €849 ($963) و €949 ($1076) به‌رده‌ست ده‌بێت.
ماكوان به‌رزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.