چۆنییەتی 27, تشرینی دووه‌م 2018

چۆن تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەری ویندۆز یان ماک دەزانیت؟

گەیشتن بە تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەر پڕۆسەیەکی قورس و ئاڵۆز نییە بەڵام گرنگیەکی زۆر گەورەی هەیە بۆ زانینی ئەو پێکهاتانەی کە پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە یان بۆ زانینی توانای کۆمپیوتەرەکەت بۆ کارپێکردنی نەرمەکاڵایەک یان یاریەک، هەر بۆیە لەم بابەتەدا چۆنیەتی زانینی تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەری ماک یان ویندۆز بە ئێوە ئاشنا دەکەین.

زانینی تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەری ویندۆز:-

بێ ئەوەی پێویست بە ڕێگای دیکە بکات لێرەدا بە شێوەیەکی ئاسان پڕۆسەکە ئەنجام دەدەین، سەرەتا بەشی دەستپێک (Start) دادەگرین پاشان لە شریتی گەڕان (Search) تەنها دەنووسین زانیاریەکانی سیستم System Information.

پاش ئەمە پەنجەرەیەکی لەو شێوەیەی سەرەوەمان بۆ دەکرێتەوە، دەبینیت سەرجەم تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەرەکەتی تێدایە، بە نموونەش لە بەشی System Summary زانیاری لە بارەی ناوی کۆمپیوتەر و سیستمی کارپێکەر و پڕۆسێسەری کۆمپیوتەر و فراوانی ڕامی تێدایە.

هەروەها لە پاش داگرتنی بەشی پێکهاتەکان Components تێبینی بەشی ڕوونما Display دەکەین، تیایدا زانیاری پێویستت دەست دەکەوێت لە بارەی کارتی گرافیک و جۆرایەتی ڕوونما بەڵام لە بەشی بیرگە Storage زانیاریت دەست دەکەوێت لە بارەی فراوانی هاردی ناوەکی و جۆرەکەی و ڕێژەی بەکارهێنراو لە بیرگەکە.

زانینی تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەری ماک:-

سەبارەت بە ماک، ئەوا تەنها ئایکۆنی ماک دابگرە لە شریتی لیستەکان پاشان لە بارەی ماک هەڵببژێرە About This Mac لە لیستەکەدا، پاش ئەمە پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە تیایدا کورتکراوەی تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی کۆمپیوتەرەکەتی تێدایە، وە دەشتوانیت بگەڕێیت بە ناو بەشەکانی پەنجەرەکە هەتاوەکو زانیاری زیاترت دەست بکەویت لە بارەی تایبەتمەندیەکانی ڕوونما و بیرگە و پشتگیریەکان و خزمەتگوزاریەکان.

هەروەها گەر خوازیاری بینینی زانیاری زیاتر بوویت لە بارەی تایبەتمەندیەکان ئەوا ڕاپۆرتی سیستم System report هەڵببژێرە لە چوارچێوەی بەشی چاوپێخشانی گشتی Overview، لێرەشدا چەند بەشێکت بۆ دەکرێتەوە تیایدا دەتوانیت زانیاری تەواوت دەست بکەوێت لە بارەی هەر تایبەتمەندیەک.

تاگەکان Mac Windows
بۆچونی تۆ