ئەپڵ
27, تشرینی دووه‌م 2018
مایكرۆسۆفت به فه‌رمی ئه‌پڵی تێپه‌ڕكرد و بوو به به‌هاترین كۆمپانیای ئه‌مریكی

له ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌مساڵدا ئه‌پڵ توانی بۆ یه‌كه‌مجار نرخی 1 ترلیۆن دۆلار تێپه‌ڕ بكات و ببێته به نرخترین كۆمپانیاكانی جیهان و ئه‌مریكا، و هەروەها دووه‌م كۆمپانیای جیهان كه نرخی 1 ترلیۆن دۆلاری تێپه‌ڕ كردبێت.
دوای چه‌ند ساڵێک، ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت توانی بۆ ماوەیەکی کەم پێش ئه‌پڵ بداته‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌می به نرخترین كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا شاد ببێته‌وه.
ئێستا نرخی مایكرۆسۆفت له بازاڕی جیهاندا 812.93 بلیۆن دۆلاره (کە شایەنی گۆڕانكاری بەسەرداهاتنە) و نرخی ئه‌پڵیش له بازاڕی جیهانیدا 812.60 بلیۆن دۆلاره (کە شایەنی گۆڕانكاری بەسەرداهاتنە).
مایكرۆسۆفت به جیاوازی 3.3 خاڵ پێش ئه‌پڵ كه‌وت، ئه‌مه‌ش دووباره جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا مایكرۆسۆفت به نرخترینه. شایەنی ئاماژەیە، لاوازی فرۆشتنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ئه‌پڵ به تایبه‌ت ئایفۆن XR بووه هۆی دابه‌زاندنی نرخی بۆرسه‌ی كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌تایبه‌ت له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.

پرسیار ئەوەیە: ئایا ئه‌پڵ ئه‌توانێت دووباره پێش به مایكرۆسۆفت بگرێت و ببێته‌وه به‌نرخترین كۆمپانیای ئه‌مریكی؟
لێدوان له خواره‌وه به‌جێبهێڵه.
تێبینی: نرخه‌كانی سه‌ره‌وه به‌پێی نرخی بۆرسه‌ی كاتژمێر 4:00 ـی 26 ـی تشرینی دووه‌می 2018 ـن ، سات به سات گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.