ئای ئۆ ئێس
1, کانوونی یەکەم 2012
ئەپڵیکەیشنی McTube Pro تایبەت بە یوتیوب و داگرتنی ڤیدیۆکانی بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە!

هەرگیز بێ بەشتان ناکەین لەو ئەپلیکەیشنە ناوازانەی کە ڕۆژانە بەهۆی کۆمەڵێک هۆوە گەشەپێدەرانیان دەیانکەنە خۆڕایی و ئەمڕۆش ئەم ئەپلیکەیشنە ناوازەیە کە ناوی McTube Pro یە بووەتە خۆڕایی و ئێستا تۆ بێ ئەوەی یەک سەنتت بڕوات دەتوانیت ببیتە خاوەنی. شایەنی باسە ئەم ئەپلیکەیشنە پشتگیری شاشە ڕێتینای ئایفۆن ٥ و ئایپاد دەکات و دەتوانیت ڤیدیۆکان چاولێبکەت و داونلۆدیان بکەیت بۆ ئەوەی دواتر بە بێ هێلیش بتوانیت لێیان بدەیتەوە و هەروەها پشتگیری ڕوونی بینینی چڕی بەرز (HD) دەکات و توانای گەڕنی پێشکەوتووی هەیە و جگە لەمانەش چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە.
لێرە ئەپلیکەیشنەکە دابگرە بیرت نەچێت بۆ ماوەیەک خۆڕاییە دواتر دەبێتەوە بە پارە:

چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!