سۆنی 27, تشرینی دووه‌م 2018

دواین زانیاری لەسەر مۆبایلی داهاتووی سۆنی بە ناوی Xperia XZ4

تەنیا چەند مانگێکە مۆبایلی ئاستبەرزی XZ3 لەلایەن سۆنیەوە نمایشکراوە، بەڵام وا زانیاری لە بارەی مۆبایلی داهاتووی سۆنیەوە دزەی پێدەکرێت بە ناوی Xperia XZ4. چەند مانگێک پێش ئێستا سۆنی بە شێوەیەکی نایاب و جیاواز مۆبایلی XZ3ـی نمایشکرد کە تەواو لە نەوەکانی پێش خۆی جیاوازتر بوو، بەوەی کە خاوەن تایبەتمەندی سەردەمیانەیە لەوانە ڕوونمای جۆری ئۆلێد و تەکنەلۆژیای Sony Bravia – چەماوە و بێلێوار و تایبەتمەندی Side Sense. ئێستاش وێنەی دزەپێکراوی XZ4 دەبینین.

دزەپێکراوە نوێیەکان دیاری دەخەن کە مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی لە پشتەوە خاوەن ٣ کامێرا دەبێت ئەمەش بۆ یەکەمجار لە مۆبایلەکانی سۆنیدا. بەڵام هیچ زانیارییەک نییە دەربارەیان. بەڵام ڕوونماکەی بێلێوارە و قەبارەکەی ٦,٥ ئینچ دەبێت بێ بوونی نۆچ. شوێنی ئەمجارەی هەستەوەر لەم مۆبایلەدا لە لای ڕاستیەوە دەبێت بە پێچەوانەی XZ3 و XZ2 کە لە پشتەوە بوو، لەگەڵ دوگمەیەکی دیکە بۆ کامێرا.

Sony Xperia XZ4 leak

بە دڵنیاییەوە هەمووان چاوەڕوانی تایبەتمەندی نوێ و بەرز لەم مۆبایلە نوێیە دەکەن، چونکە سۆنی گەڕاوەتەوە ناو بابەتی تایبەتمەندی بەرز و سەردەمیانە شان بە شانی کۆمپانیاکانی دیکەی وەک سامسۆنگ و ئەپڵ و هواوەی… XZ4 لە مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە شاری بارسێلۆنا نمایش دەکرێت، چاوەڕوانی زانیاری نوێ بن.

سەرچاوە :
تاگەکان سۆنی هەواڵ
بۆچونی تۆ