وێبداڕشتن
28, تشرینی دووەم 2018
3 ئەپ بۆ بەرزکردنی دەنگی بڵندگۆی مۆبایلەکەت لە کاتی موزیکدا

ئەو ئەپانەی دەنگی بڵندگۆی مۆبایل زیاد دەکات زۆرن و زۆربەی مۆبایلەکان لەوانە گالەکسی و HTC و LG… کە تایبەتمەندی ستیرۆی بڵندگۆ و دەنگی بەرزیان هەیە. بەڵام بێگوومان هەندێک مۆبایلی دیکەش هەن دەنگیان کزە. لە ئەندرۆییدا ئەپەکانی بەرزکردنی دەنگی بڵندگۆی مۆبایل هەیە، ٣ لەو ئەپانە بۆ مۆبایلەکەت دابگرە. تەنها ئەندرۆید.
Volume Booster:
ناوەکەی ڕاستەقینەیە و ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی. بە شێوەیەکی سادە و دیزاینێکی سادە، تەنیا بە زیادکردن و کەمکردنی دەنگ لە ئەپەکەدا. بە ڕێژەی ٤٠٪ دەنگی بڵدنگۆی مۆبایلەکەت بەرزتر دەکاتەوە! بەڵام بیرت بێت دەکرێت زیان بە بڵندگۆی مۆبایلەکەت بگەیەنێت.
داگرتن

Boom:
جگە لە بەرزترکردنی دەنگ تایبەتمەندی زیاتری هەیە. ئەویش پێدانی ئیفێکتی 3D بە موزیکەکانت و هەروەها دەستکاریکردنیان.
داگرتن

BlackPlayer Music Player: یەکێکی دیکە لە لێدەرە باشەکانی موزیک، دەتوانیت دەنگی موزیکەکانت بەرزتر بکەیتەوە لەگەڵ چەندین شێوەی دەستکاریکردنی دەنگەکە لەوانە Bass کردنیان یان کەمکردن و زیادکردنی دەنگی لایەکان. هەڵبژاردەی نووسەرە.
داگرتن
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.