هەواڵ 29, تشرینی دووه‌م 2018

نۆکیا دەست بەرداری نۆچ دەبێت لە مۆبایلەکانی داهاتوویدا

کۆمپانیای HMD کە نیشانەیەکی بازرگانی نۆکیایە دەستیکرد بە دانانی نۆچ لە مۆبایلی Nokia 6.1 Plusـەوە بەڵام وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو هەڵدەستێت بە گۆڕانکاری کردن و لابردنی نۆچ لە مۆبایلەکانی داهاتووی ئەمەش بە پێی سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆکیا، هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت مۆبایلی Nokia 8.1 کۆتا مۆبایلی کۆمپانیای نۆکیا دەبێت کە خاوەنی نۆچ دەبێت لە ڕوونماکەیدا.

لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلی Nokia 6.2 کە دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ مۆبایلەکانی Nokia 6 و 6.1 بە هەمان شێوە خاوەنی نۆچ نابێت و چارەسەرێکی تایبەت بۆ مانەوەی ڕوونما بە گەورەیی پێشکەش دەکرێت، سەبارەت بە جێگرەوەی نۆچ کە لەم ڕۆژانەدا زۆرینەی کۆمپانیاکان بەکاریدەهێنن، دروستکردنی کونێکە لە ڕوونماکە یان دانانی کامێرای پێشەوە لە ژێر ڕوونما بە شێوەیەک ڕوونماکە ڕادەکێشیت بۆ خوارەوە لە کاتی پێویست بوونت بە کامێرای پێشەوە.

تاگەکان nokia
بۆچونی تۆ