شاومی
29, تشرینی دووهم 2018
مۆبایلی Mi A2 Lite وەشانی Android 9 Pie بۆ بەردەست کرا

لە دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر وەشانی Android 9 Pie بۆ Mi A2 بەردەستکرا، ئەمڕۆ شاومی بە هەمان شێوە بۆ براکەی تری زنجیرەی Mi A بەناوی Mi A2 Lite وەشانی Android 9 Pie بەردەستکرد، کە Mi A2 Lite لە نرخ لە جۆرەکەی تر هەرزانترە و تایبەتمەندی لە هەندێک ڕووەوە کەمترە. شایەنی باسە، ئەم نوێکردنەوەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو مۆبایلەکەوە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەر بەردەستبووە، ئەمەش بە نزیکەیی ٢ هەفتە دەبێت لە دوای ڕاگەیاندنی وەشانی بەیتای ئەندرۆید پای بۆ مۆبایلی ناوبراو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم وەشانە جوڵەکانی ئاڵوگۆڕ و گوزەرکردنی ناسراو بە Navigation Gestures هاوشێوەی پیکسڵی بۆ بەردەست کراوە، هەروەها تایبەتمەندی adaptive battery and brightness و کردارەکان بۆ ئەپەکان و چەندان تایبەتمەندی تریش لەگەڵ ئەم وەشانە زیادکراون. هەروەک ئەم وەشانە ئەپی رادیۆیی ڕاستەوخۆ لەسەر مۆبایلەکە بەگەڕدەخات و ئاستی ئاسایشی مانگانەی مانگی ١١ی لەگەڵدایە.
بە گوێرەی گرتەیەک کە دەستی ماڵپەڕی ئەندرۆید پۆلیس کەوتووە، دەردەکەوێت کە نوێکردنەوەکە لەسەروی ١٠٠٠ مێگابایتەوەیە و وردە و وردە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت، لەبەرئەوە ئاسایی وەریبگرە کە لە ئێستادا بۆ تۆ بەردەست نەبێت.

تۆش ئەگەر خاوەنی Mi A2 Liteـیت پشکنینێک بکە بۆ وەشانی نوێ و بزانە بۆت هاتووە؟ پێمان بڵێ دوایی نوێکردنەوەکە ئاستی مۆبایلەکە چۆنە؟ بە دڵتە؟
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!