10
فەیسبووک 29, تشرینی دووه‌م 2018

فەیسبووک لە نوێترین هەنگاویدا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وشە و گوزارشتی نەشیاو خۆکارانە بەست بکەن

بێگومان هەمووان لەسەرهێڵ بە شێوەیەک لە شێوەکان بێزار و سەرگەردان دەکرێین، و ئەمەش کێشەیەکی لە مێژینەیە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت. لەم نێوەندەدا، فەیسبووک ناسراوە بەوەی کە هەمیشە هەنگاوی ناوە بۆ ململانێ و بەرەنگاریکردنی ئەو جۆرە هەڕەشە و هەڵسوکەوتە نەشیاوانە لەسەر سەکۆکەی، ئیتر وا پێدەچێت لە ئێستادا فەیسبووک سەرقاڵی تایبەتمەندیەکی نوێ بێت وەکو هەنگاوێکی تری ئەم بەرەنگارییە. بەم زووانە، بەکارهێنەران دەتوانن خۆکارانە ئەو کۆمێنتانە Block واتە بەست بکەن کە هەندێک گرێ و وشە و ئیمۆجی دیاریکراوی تێدایە و تۆ بە دڵت نییە.

بە گوێرەی گرتەیەک کە لەلایەن Jane Wong لەسەر تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئەوا ئەو تایبەتمەندیەی کە لە ئێستادا لە ژێر پەرەپێداندایە، ڕێگەت پێدەدات هەندێک وشە و گوزارشت و ئیمۆجی دیاری بکەیت کە تۆ ناتەوێت لەسەر هەژماری خۆت لە کۆمێنتەکان دەربکەون. ئەو کۆمێنتانەی ئەو وشە و گوزارشت و ئیمۆجیانەیان تێدایە کە تۆ بلۆکت کردوون تەنها تۆ و ئەو کەسەی نوسیویەتی دەیبینن، بە پێچەوانەوە یەک هاوڕێی ترت نایانبینێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێشتر تۆ بلۆک واتە بەستت کردوون.

گرتەیەک لەو تایبەتمەندیەی کە بەم زووانە فەیسبووک بە نیازە بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست بکات.

لە ڕاستیدا، فەیسبووک لە ڕابردوودا ڕێگەی تری بەکارهێناوە بۆ بلۆک و بەستکردنی کۆمێنتی نەشیاو بەڵام بەداخەوە بۆ زمانی کوردی زۆر کارا نەبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زیرەکی دەستکردی Artificial Intelligence فەیسبووک کەمتر بەرامبەر بە زمانی کوردی زیرەکە هههه. لەبەرئەوە، ئەم هەنگاوە بۆ ئێمەش سودی دەبێت، چونکە بۆ نمونە ئەگەر زانیت کەسێک زۆر وشەیەک لە کۆمێنتەکانت دووبارە دەکاتەوە و تۆش پێت شیاو نییە ئەوا بە ئاسانی و ساناهی دەتوانیت بەستی بکەیت.

فەرهەنگۆک:

Block: بەستکردن
Comment: لێدوان
Artificial Intelligence: زیرەکی دەستکرد

سەرچاوە :
تاگەکان Facebook
بۆچونی تۆ