جۆراوجۆر 29, تشرینی دووه‌م 2018

مایکرۆسۆفت 480$ ملیۆن لە ڕێکەوتنی سوپای ئەمریکا دەباتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خاوەن چەندین تەکنەلۆژیای “خەیاڵ لە ڕاستی – AR”ـە لەوانەش ئامێرەکەی خۆی بە ناوی هۆلۆلێنز. هەر بەهۆی هۆلۆلێنز و تەکنەلۆژیاکانییەوە ٤8٠ ملیۆن دۆلار لە ڕێکەوتنێکیدا لەگەڵ سوپای ئەمریکا وەرگرت، ئەمەش لە پێناو ئەرک و ڕاهێنانەکانی سوپا. سوودی هۆلۆ لێنز بۆ سوپای ئەمریکا یارمەتیدانیان دەبێت لە باشترکردنی دۆزینەوە و گەیشتنیان، زووتر لە دوژمن.

مایکرۆسۆفتیش دەربارەی سوودی هۆلۆلێنز بۆ کاری جەنگی ئاشکرای دەکات، تەکنەلۆژیای ڕاستی لە خەیاڵدا یارمەتی سەربازەکان دەدات لە زووتر بڕیاردان. ئەم ڕێکەوتنەش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەهێز دەکات. سوپاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەمێکە ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ ڕاهێنانی سەربازی بەکاردێنن، بەڵام لەمەودوا ئیتر دەکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگ.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ