ئای ئۆ ئێس
30, تشرینی دووهم 2018
چۆن ژمارە دووبارە بووەکان لە مۆبایلەکەت دەسڕیتەوە؟

بەڕاستی بێزارکەرە کاتێک ٢ ژمارە هاوشێوەن و یان دنیایەک ژمارەی تر هەمان ژمارەن. بە خۆشحاڵیەوە هەندێک ئەپی ئەندرۆید و ئایفۆن هەن دەتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن بەهۆی پاکردنەوەی ژمارە دووبارە بووەکان. بەڵام باشترین لەوانە ئەپەکانی Cleaner – Merge Duplicate Contacts بۆ ئەندرۆید و CleanUp بۆ ئایفۆن.
Cleaner – Merge Duplicate Contacts
بەهۆی ئەم ئەپە زیرەکەوە، بە ئاسانی ژمارەی هەموو ژمارە و ناو و ئیمەیڵەکان بزانە و بە تەنیا کرتەکردن لە Merge هەموو کێشەکە چارەسەر دەبێت. جگە لەمەش دەزانیت چەندە ژمارەی بێناو لە مۆبایلەکەت هەیە. بە سادەیی کرتە لە Dublictated Numbers بکە و بۆ پاکردنەوەشییان Merge بکە. داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

Cleanup Duplicate Contacts
ئەمیش بەهەمان شێوەی ئەپەکەی سەرەوە، کاری سڕینەوەی ناوە دووبارە بووەکانە لە سیستەمی iOS. جگە لە سڕینەوە جەندین تایبەتمەندی تری وەک هەڵگرتنی ناوەکان و زانینی ژمارەی ژمارە دووبارە بووەکان. داگرتن بۆ سیستەمی iOS.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.