وێبداڕشتن
30, تشرینی دووەم 2018
وه‌شانی iOS 12 ڕێژه‌ی %75ـی له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ئه‌پڵ تێپه‌ڕكرد

كه‌متر له سێ مانگ له به‌رده‌ستكردنی iOS 12 له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر زۆرترین ئامێره‌كانی ئه‌پڵ جێگیركرا، و تا دێت جێگیركردنی ڕوو له زیادبوون ده‌كات. كه‌متر له مانگێك له‌دوای به‌رده‌ستكردنی وه‌شانه‌كه، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 50%ـی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ جێگیركرا له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دواتر ڕێژه‌كه گه‌یشته 60%.
ماڵپەڕی Mixpanel له‌ڕێگای ئامارێكیهوه ئاشكرای كرد كه وه‌شانی iOS 12 له‌ساتی بهردهستكردنیهوه تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 75.05%ـی گشت به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ جێگیرکراوە. سەبارەت بە وه‌شانی iOS 11 و وه‌شانه كۆنه‌كانی تر، له‌ئێستادا ڕێژه‌ی %19.46ـی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ له‌سه‌ر وەشانی ١١ كارده‌كه‌ن، و ڕێژه‌ی %5.49ـی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ بە وه‌شانه كۆنه‌كانی خوار ئای ئۆ ئێس ١١ كارده‌كه‌ن.

ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.