وێبداڕشتن
30, تشرینی دووهم 2018
کۆمپانیای DJI ئامێری Osmo Pocket بە کامێرایەکی 4kـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای DJI تایبەتمەندە لە بواری دروستکردنی ئامێرەکانی ڤیدیۆ، بۆ نمونە کوادکۆپتەرەکان و کامێرای توانست بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی جێگیر و بێ لەرەلەر. کۆمپانیای ناوبراو بە بەرهەمێکی نوێ بە ناوی Osmo Pocket ـەوە گەڕایەوە مەیدان، کە کامێرایەکە و بۆ گیرفان گونجاوە. ئەو کامێرا چکۆڵەیە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی 4K بە ٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا هەیە، کە هەستەوەرەکەی جێگیرە بۆ تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی جێگیر و بێ لەرەلەر.
ئۆزمۆ پۆکێت بە زۆرینەی ئەو تایبەتمەندیانەوە ڕاگەیاندراوە کە کامێرایەکی گیرفانی پێویستە لەخۆی بگرێت، هەستەوەرێکی 1/2.3 ئینجی هەیە لەگەڵ 1.55μm پێکسڵ کە بێگومان بۆ ئاستی ڕووناکی کەم کاری خۆی دەکات، هەروەها هاوێنەیەکی هەیە کە بە ٨٠ پلە دەسوڕێت. دی جەی ئای دەڵێت “بچوکترین کامێرای جێگیری دەستی ٣ تەوەرییە.” کە تا ئێستا دروستیان کردبێت. بێگومان ئامێرەکە زۆر بچوکە، کە پێوانەکەی ٢٨.٦ بە ٣٦.٩ بە ١٢١.٩ ملی مەترە و کێشی تەنها ١١٦ گرامە.
بێگومان، دی جەی ئای پێوەکراوەی تری بۆ ئەم ئامێرە بەردەست کردوون، بۆ نمونە Osmo Pocket Wireless Module و Osmo Pocket Accessory Mount بە مەبەستی پەیوەستکردنی بە مۆبایلەوە، هەروەها controller wheel بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەند بەشێکی کامێراکە. ئەم ئامێرە نرخی ٣٤٩ دۆلارە و دەتوانیت لە ئەمڕۆوە لەسەر ماڵپەڕی دی جەی ئای داوای پێش وەختە تۆمار بکەیت و لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژ پێت دەگات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!