ئای ئۆ ئێس 1, كانونی یه‌كه‌م 2018

6 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای ئەپ ستۆردا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Instacall – Smart Dialer

ئەپێکە بۆ ئاسانتر دۆزینەوەی ژمارەی پەیوەندیەکانی نێو مۆبایلەکەت کە بە شێوەیەکی ناوازە دیزاین کراوە، هەروەها گەشەپێدەرانی ئەپەکە دەڵێن لە ڕێگای ئەپەکەیانەوە بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسان ژمارەکان بدۆزنەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت ڕووکار و ڕەنگی ئەپەکە تایبەت بکەیت و گۆڕانکاری تێدا بکەیت هەروەها دەشتوانیت ژمارەکان تایبەت بکەیت هەتاوەکو بە شێوەیەکی خێراتر دەستت پێیان بگات.

iWheel Decision Maker Decide

لەوانەیە هەندێک کات لەگەڵ هاوڕێکانت یاخود کەسە نزیکەکانت دەمەقاڵێ دروست ببێت لەسەر هەڵبژرادنی شتێک یان ئەنجامدانی کارێک، هەر بۆیە لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت چەند فەرمانێک دیاری بکەیت پاشان وشەی Spin Now دابگریت هەتاوەکو ئەپەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی یەکێک لە فەرمانەکان دیاری دەکات.

Grocery/Shopping List Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە شێوەیەکی ئاسان لیستی کاڵا یان هەر شتێک کە دەتەوێت بیکڕیت ڕێکی بخەیت و گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەیت ئەمەش ماندوو بوونی چەندین کاتژمێرت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

Clash Warlords

یاریەکی جەنگی پلانداڕشتنە و چەندین هونەری جەنگکردن لە خۆدەگرێت ئەمەش لەگەڵ بەرزبوونەوەت بۆ هەر ئاستێک دەتوانیت ئاستی جەنگکردنت باشتر بکەیت.

ig Truck -Mine Express Racing

هاوشێوەی زۆرێک لە یاریەکانی دیکە ئەم یاریە تیایدا دەبێت ئۆتۆمبێلێک لێخوڕیت بە ڕێگایەکی سەختدا و ئامانجیش لەمە گەیاندنی ئۆتۆمبێلەکەیە بۆ شوێنی مەبەست بە سەلامەتی لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە پشتگیری لە یەکەی کۆنتڕۆڵە دەرەکیەکان دەکات.

Beautiful Monsters – Stickers

کۆکراوەی کۆمەڵێک لەزگەیە کە تایبەتە بە ئەپی گفتوگۆکردنی iMessage و دەتوانیت لە کاتی گفتوگۆکانتدا بەکاریان بهێنیت.

تێبینی:

  • کاتی بە پارە بوونەوەی ئەپەکان نادیارە و بە شێوەیەکی گشتیش هەتاوەکو 24 کاتژمێرە هەر بۆیە لە کاتی بە پارە بوونی ئەپەکە مانای تەواو بوونی کاتی خۆڕایی بوونی دەگەیەنێت.
تاگەکان ئای ئۆ ئێس
بۆچونی تۆ