تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
1, کانوونی یەکەم 2018
گووگڵ خزمەتگوزاری نامەبەری Hangouts لە کار دەخات

ئهپی نامهبهری Google Hangouts لە ساڵی ٢٠١٣ـهوهvلەلایەن گووگڵەوە بڵاوکرایەوە، گرنگییەکی زۆری هەبوو لە وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆیدا و بەتەواوی پشتی پێ دەبەسترا. بەڵام بە هۆکاری کەمبوونەوەی بەکارهێنانی و پشتگوێخستنی لەلایەن گووگڵەوە، ڕەنگە بەمنزیکانە ماڵئاوایی لە ژیان بکات و لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا بەتەواوی لە کار بخرێت.
کۆتا جار کە نوێکاری بۆ ڕەوانەکراوە مانگی مایسی پار ساڵ بوو، لەو کاتەوە هیچ نوێکارییەکی بۆ ڕەوانە نەکراوە هەر بەو هۆکارە و چەندینی تر وایکرد هەزاران بەکارهێنەرانی لێ کەم بێتەوە بەهۆی هەبوونی کێشە لە ناوخۆی ئەپەکە و چارەسەرنەکردنی لەلایەن گووگڵەوە لە ڕێگای نوێکارییەکان.
لەو هۆکارانەی کە وایکرد گووگڵ پشت لە ئەپەکە بکات، گەشەپێدانی نامەبەری زیرەکی Google Allo بوو ٢ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمپانیاکە. هەروەها پشتبهستنی به نامهبهری Android Messages لە وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆیددا وەکو ئەپێکی سەرەکی نامەبەر
ئەگەر هێشتا یەکێکیت لەوانەی کە Google Hangouts بەکار دەهێنیت، بەردەوامیت لەگەڵی ساڵێک زیاتر ناخایەنێت و پێویستە لە ئێستاوە ئەپێکی نامەبەر وەکو جێگرەوەی بدۆزیتەوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.