ئەندرۆید
2, كانونی یه‌كه‌م 2018
تایبەتمەندیە نوێیەکان لە سیستەمی Android Autoی ئۆتۆمبێلەکان

گووگڵ به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی سه‌كۆی Android Auto تایبه‌ت به‌نێو ئۆتۆمبێل و شۆفێران، ئه‌مڕۆ وه‌شانێكی نوێی ڕه‌وانه‌ی سه‌كۆكه كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك و زیادكردنی چه‌ند نوێكارییهک.
له وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌كۆی Android Auto دا چوار نوێكاری زیادكران كه بریتین له:
- گۆڕینی ڕووكاری ڕه‌نگاڵه (Media): گووگڵ ڕووكاری به‌شه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ ڕووكارێكی جوان و ئاسان له به‌كارهێنان تا بتوانرێت به ئاسانی سه‌رنج له گۆڕینی میوزیكه‌كان بدرێت له كاتی شۆفێری كردن. هه‌روه‌ها وێنۆچكه‌ی میوزیكه‌كانی داهاتوو بچووككراونهتهوه.
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_image/image/62445153/Media___Grid_View.0.png)
- گه‌ڕان له ڕه‌نگاڵه (Media): ئێستا له‌گه‌ڵ سهكۆكهدا ده‌توانیت به یارمه‌تی Google Assistant له ڕێگای ده‌نگه‌وه گه‌ڕان ئه‌نجامبده‌یت و میوزیكه‌كان بگۆڕیت.

⦁ نیشاندانی په‌یامه‌كان: له وه‌شانه نوێیه‌كه‌دا بۆ سه‌لامه‌تی زیاتری شۆفێر، ڕێگه‌ت پێ نادات په‌یامه هاتووه‌كان ببینیت هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌وه‌ستێنیت. هه‌روه‌ها ناتوانرێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بكوژێنرێته‌وه.

⦁ به كۆمه‌ڵه كردنی په‌یامه‌كان:
له‌مه‌ودوا گشت په‌یامه هاتووهكانت بۆ ده‌كرێته كۆمه‌ڵه هاوشێوه‌ی Android Messages.
سه‌رچاوه:
Android Authority
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.