ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هاککرانی زانیاری ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ماڵپەڕی Dell

کۆمپانیای Dell لە ماوەی ڕابردوودا هەستی بە هەوڵەکانی دزە کردنە ناو ماڵپەڕەکەی کرد بە شێوەیەک لە بەرواری 9/11/2018ـەوە ئاگاداری هەندێک چالاکی ڕێگە پێنەدراو بوو کە لە ماڵپەڕەکەیدا ڕوویدەدا، تیایدا هاککەران بە شێوەیەک دزەیان کردە ناو ماڵپەڕەکە و بە پێی کۆمپانیای ناوبراویش ئەگەر هەیە دەستیان بە زانیاری وەک ئیمەیڵی ئەلیکترۆنی و ناوە تۆمار کراوەکانی سەر ماڵپەڕەکە گەیشتبێت، هەر بۆیەش کۆمپانیای Dell ڕاستەوخۆ ڕێوشوێنی پێویستی گرتە بەرو ئەوەشی دڵنیاکردەوە کە زانیاری وەک کارتە بانکیەکان دەستی پێنەگەیشتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا Dell ڕاستەوخۆ هەستا بە ڕاسپاردنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە ڕێگریکردن لە دزەپێکەران هەتاوەکو زانیاری بەکارهێنەران سەلامەت بێت لە هاککردن، هەروەها دەستی کرد بە دووبارە تۆمارکردنی تێپەڕە وشەی هەژماری بەکارهێنەران واتە بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکە دووبارە پێویستە لەسەریان تێپەڕە وشەکانیان داخڵ بکەنەوە ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی بەکارهێنەران و پێشنیاری ئەوەشی کرد کە تێپەڕە وشە نوێیەکە بەکارنەهێنرابێت لە ماڵپەڕەکانی دیکە، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو هەتاوەکو ئێستا ژمارەی هەژمارە هاککراوەکانی ڕانەگەیاندووە.

2 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888