هەواڵ
2, كانونی یهكهم 2018
یوتیوب تایبەتمەندی ستۆری بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە بەکارهێنەران بەردەست دەکات

تایبەتمەندی stories لە ماوەی ڕابردوودا بەردەست کرا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەوانەش فەیسبووک و ئەپی وەتسەپ و ئینستەگرام لە ڕێگایەوە بەکارهێنەران دەتوانن لە هەژمارەکانیان کورتە ڤیدیۆ یان وێنە بڵاوبکەنەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، یوتیوبیش ساڵی ڕابردوو هەستا بە بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندیە بۆ کۆمەڵێک کەناڵ و بەکارهێنەری دیاریکراو.
بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای ناوبراو لە نوێکردنەوەیەکیدا بۆ تایبەتمەندی YouTube Stories هەستا بە فراوانتر کردنی ژمارەی ئەو کەناڵانەی تایبەتمەندیەکەیان پێدەگات، بەڵام تایبەتمەندیەکە تەنها ئەو کەناڵانە دەگرێتەوە کە خاوەنی 10.000 سەبسکرایبن و دەتوانن پێکهاتەی ڤیدیۆیی یان مۆسیقا بۆ ستۆریەکەیان زیاد بکەن، هەر بۆیەش گەر لە یوتیوب بینەری چەند کەناڵێکی خوازراوی خۆتیت ئەوا لەوانەیە لەم ماوەیەی پێشوودا تێبینی بوونی ئەم تایبەتمەندیەت کردبێت لەو کەناڵانەدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.