کۆمپیوتەر
7, تشرینی دووەم 2011
بەرنامەی Hamlet Study Guide بۆ زیاتر تێگەیشتن لە درامای (هامڵێت)ی شەكسپیر
خۆشەویستان وەكو خۆتان دەزانن سەردەم سەردەمی خێراییە و مرۆڤەكان دەیانەوێت بە كاتێكی كەم دەست بەسەر زانیاریەكی زۆر دابگرن ، بۆ ئەوەی كاتیان بۆ بگەڕێتەوە و ئەو كاتە گەڕاوە لە شتی تردا بەسەر بەرن ، بۆ ئەم مەبەستە ئەم بەرنامەیەم هێنا بەرهەم بۆ ئەوەی قوتابی و خوێندكارانمان كاتیان بۆ بگەڕێتەوە لە گەڕان لەدوای كتاب و سەرچاوەی زۆر لەسەر ئەم دراما بەناو بانگە كە هی دراما نووسی بەناو بانگ (ولیام شەكسپیر)ـە.
ئەوەی لەبەرنامەكەدا هەیە ، بەرنامەكە بە دیزاینێكی ناوازە و جوانم دروستكردووە و هەموو پێداویستیەكان كە خوێنكار و قوتابی بۆ ئەم درامایە پێویستیەتی لە خۆی گرتووە كە بەشەكان ئەمانەی خوارەوەن:
Acts, Plot summary, Summary& analysis, Characters, themes, symbols, background info, important quotes, theme tracker, videos, useful links.
ئەم بەشانەی سەرەوە بریتین لە گرنگترین ئەو شتانەی كە پێویستە لە درامایەكدا بزانرێت، ئەوەی كە بە لای قوتابی و خوێنكارانەوە گرنگە بەشی Summary& analysis كە هەموو بەشەكانی بەجیا و بە ئینگلیزێكی مۆدێرن كورتكراوەتەوە و شیكراوەتەوە، بۆیە ئەوە كاری بۆ خوێنكار وقوتابیان ئاسان كردووە و كاتی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە، ئەمجا بەشی ڤیدیۆكان كە چەند ڤیدیۆیەكی تێدایە دەربارەی هامڵێت باسدەكات و شی كردنەوە و …..هتد، ئێوەی بەڕێز دەتوانن بەشەكانی تریش ببینن كە بەرنامەكە شێوازێكی ئاسان و كراوەی هەیە و لەبەكارهێنانی دا ئاسانە ، هیوام وایە كەمێك سودم گەیاندبێت بە فێرخوازان بەتاییبەتی خوێندكاران وقوتابیان ، تكام وایە بۆ ڤێرشنی داهاتوو چ ڕەخنە و پێشنیارێكتان لەسەری هەبوو، بە ئیمەیڵەكەم یان بەشی پەیوەندیەكانەوە پەیوەندیم پێوە بكەن ،زۆرسوپاستان دەكەم بۆ بەكارهێنانی بەرهەمەكانم، دووبارە سوپاس.
بۆ داگرتنی بهرنامهكه لهم لینكهی خوارهوه دایبگره:
http://www.mediafire.com/?35ww9x8x03r4653
پڕۆگرامكردن و دیزاینی بهرنامهكه:سهردار عبدالله
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!