10
مۆبایل و تابلێت 3, كانونی یه‌كه‌م 2018

مۆترۆلا بە نیازە مۆبایلی Moto G7 Power بە پاتریەکی 5000 ملی ئەمپێری لە ساڵی داهاتوو نمایش بکات

لە هەفتەی ڕابردووەوە ژمارەیەک لە دەنگۆ دەربارەی بەرهەمهێنانی زنجیرە مۆبایلی Moto G7 لەسەر ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان تەشەنەیان کرد. زۆربەی زانیارییەکان پەیوەست بوون بە مۆبایلەکانی Moto G7 و Moto G7 Plus و Moto G7 Play، بەڵام لە نێویشیاندا ئاماژە بە Moto G7 Power کرابوو، کە بە گوێرەی پێگەی بەناوبانگی پەرەپێدەرانی ناسراو بە XDA Developers، لە ئێستادا زانیاریەکانی ئەو مۆبایلە لە تۆمارەکانی FCC بوونیان هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی فیدراڵی FCC، ئەم مۆبایلە خاوەن پاتریەکی ٥٠٠٠ هەزار ملی ئەمپێری دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ نمایشی بکات، کە بێگومان لە ناوەکەیەوە دیارە کۆمپانیا جەخت لەسەر پاتری دەکات و جیاواز دەبێت لە Moto G Play کە ئەمساڵ بە ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاندرا و توانای بەرگەگرتنی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ هەیە.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ناوەوەی، مۆبایلەکە خاوەنی تایبەتمەندی بەرز نابێت و لە ئاستێکی مامناوەند دەبێت، چونکە دەگوترێت بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٢ کاردەکات و ڕامەکەی لە نێوان ٢ بۆ ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی لە نێوان ٣٢ بۆ ٦٤ گێگابایت دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەندرۆید moto
بۆچونی تۆ