گەرمترین
3, كانونی یهكهم 2018
زانیارییەکان دەربارەی Fortnite Season 7: کاتی بەردەستبوون و بەرگی نوێ (Skin)

وا دیارە وەرزی حەوتەمی یاری فۆرتنایت زوو دەست پێدەکات و خۆی لە وەرزی سەرما دەدات. کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکە کەشی بەفری لە یارییەکە ناساند و بۆ ڕۆژانی جەژنی کریسمەس ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی نوێکاری و دەستپێکردنی وەرزی حەوتەم لە فۆرتنایت. هەندێک زانیاریش دەربارەی ئەم وەرزە نوێیەی فۆرتنایت لەبەردەستە لەوانە کاتی بەردەستبوونی نوێکارییەکە، گۆڕینی نەخشەکە و بەرگی نوێی ڕۆڵگێڕەکان (Skin) و چەندانی تر.
کەی Fortnite Season 7 دەست پێدەکات؟
وەرزی شەشەمی فۆرتنایت لە ٦ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، هەر لەمەشەوە بۆمان دەردەکەوێت وەرزی حەوتەمی فۆرتنایت لە ٧ی ئەم مانگە یان چەند ڕۆژێک دواتر دەست پێدەکات. ئەی کەی کۆتایی دێت؟ ١٠ هەفتە دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێ تەواو دەبێت کە دەکاتە ناوەڕاستی مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو.
نرخی Season 7 Battle Pass
بە هەمان شێوەی وەرزەکانی ڕابردوو، نرخی Battle Pass بە ٩٥٠ V-Buks دەبێت و دەتوانیت ١٠٠٠ دانە V-Bucks لە یارییەکە بە نرخی ١٠ دۆلار بکڕیت. بە Battle Passی یارییەکە دەتوانیت بەرگی تایبەت، سەمایت تایبەت و شێوەی تایبەت وەک دەسک و جانتا بکەیتەوە، بۆ ئەوانەشی کە نایانەوێت Battle Pass بکڕن ئەوا بۆ ئەوانیش بەرگ و شێوەی جیاواز هەیە کە دەتوانن بیکەنەوە.
نەخشەی Fortnite Season 7

لە دوای تەقینەوەی ڕووبارە مۆرەکە لە وەرزی شەشەم، گۆڕانکارییەک بەسەر نەخشەی یارییەکە لە وەرزی حەوتەم دەکرێت ئەویش نەخشەی بەفرییە. ئەمەش وەک مانایەک بۆ هاتنی زستان و وەرزی نوێ. لەگەڵ ڕووداوی نەزانراوی دیکە.
بەرگ (Skin) لە Fortnite Season 7
هێشتا کۆمپانیای گەشەپێدەر هیچ زانیاری و وێنەیەکی دەربارەی بەرگەکان ئاشکرا نەکردووە، چاوەڕوان بن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.