گەرمترین 4, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەمەزۆن توانی بۆ ماوەیەکی کەم ببێتە بە بەهاترین کۆمپانیای ئەمریکی

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مایکڕۆسۆفت توانای ئەو پێوانەیە تۆماربکات و ببێتە بە بەهاترین کۆمپانیای ئەمریکی، و توانی ئەو پێگەیە بە ئەپڵ نەهێڵێت و لە لوتکە بیهێنێتە خوارەوە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی نرخی پشکەکانی ئەپڵ بە ڕێژەی ٢٠%. بەم بۆنەیەوە دوێنێ بۆ ماوەیەکی زۆر کەم ئەمەزۆن توانی بچێتە لوتەکە و ببێتە بە بەهاترین کۆمپانیای ئەمریکی. لەم کاتەدا، ئەمەزۆن بەهاکەی گەیشتە ٨٦٥ بلیۆن کە لە بەرامبەردا بەهای ئەپڵ ٨٦٤,٨ بلیۆن بوو.

لەو کاتەی کە ئێمە بابەتەکە دەنوسین، بێگومان ئەمەزۆن پلەکەی لەدەست داوەتەوە و ئەپڵ گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی وەکو بە بەهاترین کۆمپانیا، و دووەم ئەمەۆزنە و سێیەمیش مایکڕۆسۆفتە. لە ئەمساڵدا، پێش دەسپێکی دابەزینی بەرچاوی بەهای کۆمپانیاکان، ئەپڵ و ئەمەۆزن توانیان بەهاکەیان بگەیەننە ١ ترلیۆن دۆلار. ئەپڵ لە سەرەتای مانگی ٨ گەیشتە ١.١٠ ترلیۆن. مانگێک دواتر ئەمەزۆن گەیشتە ئەم نرخە و بووە یەکێک لە بە بەهاترینەکان.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، ئەپڵ بۆ یەکەمجار لە ٢٠١٠ بەسەر مایکڕۆسۆفتدا سەرکەوت بە هۆی ئەو تەوژمە نوێیەی ئایفۆن لەو کاتەدا و کێشەی هەناردەکردنی کۆمپیوتەر. ئەمەزۆنیش کاتێک سەرەنجی وەبەرهێنەرانی ڕاکێشە لە ساڵی ٢٠١٥ بوو بە هۆی داهێنانی بڵندگۆی زیرەک Smart Speaker.

سەرچاوە :
تاگەکان Amazon Apple microsoft
بۆچونی تۆ