ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ماڵپەڕی Quoraـی پرسیار و وەڵام هاککرا و زانیاری زیاتر لە 100 ملیۆن بەکارهێنەر دزەی پێکراوە

لەوانەی زۆربەتان ئاشنابن بە سەکۆی تایبەتی پرسیار و وەڵامی ناسراو بە Quora کە ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا. بێگومان ئەو ناوبانگ و ناسراویەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئەم سەکۆیە ترسی لە دەستدان و دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەرانی هەبێت، کە بەداخەوە لە دۆخێکی چاوەڕوان نەکراودا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو و بە گوێرەی کۆمپانیای خۆی زانیاری زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر هاککراوە و دزەی پێکراوە.

کۆمپانیای ناوبراو دەڵێت زانیاری ئەو بەکارهێنەرانە لەڕێگەی ئەپی لایەنی سێیەم واتە Third Party Apps دزەیان پێکراوە، کە زانیاری ناوی بەکارهێنەران و وشەی تێپەڕ و ناونیشانی ئیمەیڵ و ناونیشانی شوێنی دانیشتن لەخۆی دەگرێت، هەروەک زانیاری گشتی و بابەتە بڵاوکراوەکانی سەر سەکۆکەش.

ماڵپەڕی Quora بۆ بەدواداچوونی کێشەکە کۆمپانیای تایبەتمەندی بواری یاسایی و تەکنەلۆژی ڕادەسپێرێت بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و ئەوەیشی کە ڕوویداوە. هەروەها گرتنەبەری لێپێچینەوەی پێویست لەم ڕووەوە. ئەمە هەرچەندە کۆمپانیای ناوبراو هیچ زانیاریەکی وردی لەم بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، ئەویش هۆکاری ئەو دزەپێکردنەبوو بە هۆی ئەپی لایەنی سێیەم، کە دەستیان گەیشتووە بەو زانیاریانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی نابێت دەستیان پێ بگات و دەسەڵاتی ئەوەیان نەبووە.

سەرچاوە:

4 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1061