ئەپ و نەرمەکاڵا

ڕاپۆرتەکان: بازاڕی ئەپەکانی مۆبایل لە ساڵی 2019 گەشەسەندنێک بە خۆیەوە دەبینێت دەگاتە 122 بلیۆن دۆلار

کۆمپانیای App Annie، تایبەتمەند لە بواری شیکردنەوەی زانیارییەکان و بازاڕی ئەپەکان، هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی بۆ بازاڕی ئەپەکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩، بە شێوەیەک خەرجکردنی بەکارهێنەران لەسەر ئەپەکان و یارییەکان و هەروەها بەشداریکردن لە خزمەتگوزاریەکان و خاڵی تریش گرنگیش لەخۆی دەگرێت. کۆمپانیای ناوبراو پێشبینی دەکات خەریجی بەکارهێنەران بگاتە ١٢٢ بلیۆن دۆلار و بە پێنج جار زیاتر گەشە بکات بە بەراورد بە ئابوری جیهانی لە ساڵی داهاتوودا.

لە ڕاستیدا، App Annie دەڵێت خەرجی بەکارهێنەران واتە Consumer Spending تەنها یەک بەشی ئەو گەشەسەندنەیە. ئەم گەشەسەندنە لەوانەیە ئەو ڕیکلام و پڕۆسانەش لەخۆی بگرێت کە لەناو ئەپەکان ئەنجام دەدرێن و هەروەها ئەوانەیشی کە لە دەرەوەی ئەپەکان وەکو پاشکۆ بە ئەنجام دەگەیەندرێن، بۆ نمونە ئوبەر و ئەمەزۆن. بە دیاریکراوی، مۆبایل ڕێژەی ٦٢%ی خەرجی ڕیکلامی دیجیتاڵی لە خۆی دەگرێت لە ٢٠١٩ دا کە بەرامبەرە بە ١٥٥ بلیۆن دۆلار.

سەبارەت بە خەرخی بەکارهێنەران لەسەر یاریی مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمپانیای ناوبراو ڕوونی کردەوە بازاڕەکە بە شێوەیەکی زۆر خێرا گەشە بەخۆیەوە دەبینێت. بە پشت بەستن بە یارییەکانی وەکو پەبجی و فۆرتنایت، ئەم گەشەسەندنە زۆر خێرا دەبێت بەهۆی پشتگیریان بۆ ڕێژەیەکی زۆر لە سیستەمەکان، هەروەها پشتگیریان لە یاریکردنی ڕاستەوخۆی فرەیاریکەر واتە Multiplayer. هەروەک App Annie چاوەڕوانی بەردەوامی ئەو گەشەسەندنە دەکات تا ڕێژەی ٦٠% لە نێوان سەکۆ سەرەکییەکاندا.

هەروەها گەشەسەندنێکی تری بەرچاو پێش ساڵی نوێ بریتییە لە خزمەتگوزاری و ئەپەکانی بواری پەخشی ڕاستەوخۆیی ڤیدیۆیی، کە زۆرینەیان بە کڕینی ناوخۆیی بەهێزکراون و بەکارهێنەران ناچاردەکەن بە بەشداری مانگانە و ساڵانە. بۆ نمونە، ئەپەکانی وەکو یوتیوب و تیکتۆک و سناپچات و ئینستەگرام کە لە ناویاندا یوتیوب لە هەر ٥ خولەکێک ٤ خولەک بۆ خۆی دەبات لە ناو ئەم سەکۆیانەدا. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠١٩ خزمەتگوزاری تر بێنە گۆڕەپانەکە و ئەم ڕێژانە بەرەو گۆڕان ببەن.

سەرچاوە :

6 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167