10
ئای ئۆ ئێس 10, كانونی یه‌كه‌م 2012 بۆچوون

ڕاستییە یان نا؟ لە ٢٢ی ئەم مانگە جەیلبرەیکی ڕێکوپێکی iOS6 بڵاودەکرێتەوە.

ئایا تۆش یەکێکیت لەوانەی چاوەڕوانی جەیلبرەیکی ڕێکوپێک بۆ iOS6 دەکەن؟ ئایا زۆر بە پەرۆشی بەوەی گوێ بیستی هاکەران بیت کە هەر بڵاویانکردەوە تۆش ئامادەی تاقیکردنەوەی بیت؟ ئێمە زۆر دڵنیاین کە زۆربەی گرنگیدەران بەم بابەتە بەپەلەن لە تاقی کردنەوەی هەر لەگەڵ گوێبیستیوونی هەبوونی جەیلبرەیکی ڕیکوپێک لەهەرشوێنکی ئینتەرنێت.

ئەمڕۆ ئێمە هەواڵی خۆشمان لایە لەسەر گەشە سەندن و ڕۆژی بڵاوبوونەوەی جەیلبرەیکی ڕێک و پێک بۆ iOS6 کە گوایە گروپێک بەناوی Dream JB ئەم کارە دەکەن.

ئەمەش تویتیان لە تویتەر
[image src=”http://www.phonesreview.co.uk/wp-content/phoneimages/ios-6-untethered-jaibreak2.jpg” width=”600″ height=”153″ lightbox=”yes” align=”center”]

هەرچەندە ئێمە کەمێک گومانمان هەیە لەم جۆرە بەڵێنانە چونکە لە پێشتریش ئەم جۆرە بەڵێنانەمان بیستووە و ڕاست نەبوون بەڵام هەرچۆنێک بێت ئێمە چاوەڕوانی ئەم ڕۆژەیین و وەکو هەموو کەسێک دەمانەوێت ڕاستی بابەتەکە لە ٢٢ی مانگ لەخۆیانەوە کە گوایە بەشێوەیەکی گشتی بڵاوی دەکەنەوە. لە ڕاستیدا ئێمە وەکو خۆمان هەمیشە ناوی ئەو هاکەرانەمان بردووە کە لە پشتی جەیلبرەیکەوەن و ئامۆژگاری بەکارهێنەرانمان کردووە کە شوێن @musclenerd, @pod2g  @p0sixninja لە تویتەر بکەون لە تویتەر بۆ ئەوەی دواین گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە جەیلبرەک بزانن. بەڵام ئەوەی ئەم کارە دەکات بەشێک نییە لەوان و سەربەخۆیە!

دواین ئەپدەیتیشیان لەسەر پێگەی سەرەکی خۆیان گروپی جەیلبرەیکی خەون! کە ئەمڕۆیە ١٠ی ١٢ی ٢٠١٢ ئەوە دوپات دەکەنەوە کە ڕۆژی چوارشەممە سەلماندنەکان لێرەوە و لەسەر هەژماری خۆیان لە تویتەر بڵاودەکەنەوە لەسەر چۆنییەتی جەیلبرەیکەکە و سەلماندنی ڕێکوپێکیەتی جەیلبرەیکەکە. بیرمان نەچێـت ئەوەش پۆستکراوە کە ئەم جەیلبرەکە پشتگیری ئەم ئامێرانە دەکات:

iPhone 3GS, iPhone 4, iPhone 4S, iPhone 5, iPad (gen2+), iPod Touch (gen4+)

هەندێک ڕاستی لەسەر ئەم ئەم جەیلبرەکی خەونە:

١- ئەم کەسە کەسێکی ئاساییە و پەیوەندی نییە بە گروپی بەناوبانگی ئەم بوارە.
٢- خوێندکارێکی زانکۆیە و لەوانەشە بتوانێت جەیلبرەکی بکات.
٣- ئەم جەیلبرەیکە خۆرایی دەبێت.
٤- ئەم جەیلبرەیکە لەگەڵ هەموو ئامێرەکانی ئەپڵ دەگونجێت تەنها ئەپڵ تی ڤی نەبێت.
٥- لە هەفتەی داهاتوو ڤیدیۆی تایبەتە بە پرۆسەکە لەسەر پێگەی تاییبەتی خۆیان بڵاودەبێتەوە.

بیرمان نەچێت لەسەرەوەی پێگەکەیان وتەیەکی ئەنیشتاین هەیە کە دەڵێت “تەنها ئەوانەی کە هەوڵی شتانێکی سەخیف دەدەن ئەوە دەتوانن دەستکەوتی نەشیاو بەدەستبهێنن”.

هەواڵی زیاترمان دەبێت لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵمان بمێننەوە!

سەرچاوە phonesreview

بۆچونی تۆ